د.ڕێبوار بابكەیی: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش وەك مەرجەع لە سەرۆک بارزانی دەڕوانێت
- کوردستان
- 18 کانوونی دووەم
د. ڕێبوار بابكەیی، بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
د. ڕێبوار بابكەیی، بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، بۆ كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان، یەكگرتوویی و تەبایی زۆر پێویستە، ئەو تەباییەش ڕەنگە بەبێ سەرۆك بارزانی ئەستەم بێت.
وێنە گەورەكە: لە ڕۆژانی ڕابردوو سەرۆك بارزانی بۆ یەكگرتوویی و تەبایی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان چەند هەنگاوێكی گرنگی نا، لەوانە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی ئەنەكەسە لە شاری هەولێر، هاوكات ناردنی نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بۆ كۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسی یەكەمی هەسەدە و ئەنەكەسە، وەك دوو لایەنی سیاسیی سەرەكیی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان، هەروەها پاشان كۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە لە شاری هەولێر.
لێدوانی فەرمی: د.ڕێبوار بابكەیی: ئێمە لە ساتەوەختێكی مێژووییدا دەژین، هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێویستیان بە پێگە و ئەزموونی سەرۆك بارزانی هەیە بۆ ئەوەی تەبایی سیاسی بێتە ئارا، بۆ ئەوەی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ئاست گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بێت.
- تەبایی و یەكگرتوویی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرۆك بارزانی ڕەنگە ئەستەم بێت، چونكە سەرۆك بارزانی نەك تەنیا لەلای خەڵكی كوردستان بەڵكوو لەسەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەورووپی و ئەمریكییەكانیش وەك مەرجەع لە سەرۆك بارزانی دەڕوانن.
- لە هەر پارچەیەكی كوردستان، گرفتێكی پەیوەست بە دۆزی كورد بێتە پێشەوە بە دڵنیاییەوە پرس و ڕاوێژ بە سەرۆك بارزانی دەكرێت.
- كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی، وەرچەرخانێكی مێژوویی دەبێت لە دروستكردنی تەبایی سیاسی لەلایەن هێز و لایەنە سیاسییەكان، هاوكات دەستكەوتێكی مێژوویی گرنگ بوو بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، بێگومان هەنگاوی دوای ئەو كۆبوونەوەش ئەرێنی و گرنگە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانجی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە تەبایی و یەكگرتوویی لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەیە كورد بە یەك دەنگ دانووستان لەگەڵ ئیدارەی تازەی سووریا بكات و بەشدارێكی سەرەكی بێت لە پێكهێنانی حكومەتی تازەی وڵاتەكە، هاوكات ئارامی و پارێزراویی ڕۆژئاوای كوردستان مسۆگەرتر بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






