ئاڤا نوێترین زانیاریی سەبارەت بە 12 گەنجە كوردە دەستگیركراوەكەی لیبیا ئاشكرا دەكات
- کوردستان
- 18 کانوونی دووەم

وێنەی ئەو 12 گەنجە کوردەی لە سووریا ڕزگار کران
ئاڤا نیوز
هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا نوێترین زانیاری سەبارەت بە ئەو 12 گەنجە كوردەی كە ویستوویانە لەڕێگەی لیبیاوە بگەنە ئەورووپا بەڵام لەو وڵاتە دەستگیركراون ئاشكرا دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: بە هەوڵی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لەڕێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكە لە لیبیا، توانراوە 12 کۆچبەری کوردی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە زیندانێكی لیبیا ئازاد بکرێن و بڕیارە لەم نزیکانە بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: د.ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: باڵیۆزخانەی عێراق لە ساڵی 2024 نزیكەی 23 كۆچبەری عێراقیی گەڕاندووەتەوە كە ویستوویانە لە ڕێگەی لیبیاوە بگەنە ئەورووپا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا سۆراغی 12 كۆچبەری خەڵكی هەرێمی كوردستانمان ئاشكرا كرد كە لە ڕێگەی تۆڕێكی بازرگانی بە مرۆڤەوە هەوڵدراوە بە ڕێگەی قاچاخ بگەیێنرێنە ئەورووپا.
هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا ڕایگەیاند:-
- سەرجەم كاروبارەكانمان بۆ ئەو 12 كۆچبەرە كوردە ئەنجام داوە و تەنانەت پاسپۆرتیشمان بۆ دەرهێناون و بەم نزیكانە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی كوردستان.
- ئەو 12 كۆچبەرە خەڵكی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانین و لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لەلایەن ژمارەیەك قاچاخچییەوە هەڵخەڵەتێندراون.
- قاچاخچێتی بە مرۆڤ بە تاوانێكی گەورە هەژمار دەكرێت، داوا دەكەین خەڵك نەكەوێتە تەڵەی قاچاخچییەكانەوە، پەیوەندیمان بە خێزانەكانی ئەو 12 كۆچبەرە كردووە و پێمانڕاگەیاندوون كە دۆخی تەندروستییان جێگیرە و هەموو رێككارەكان تەواو دەكەین و دەیانگەڕێنینەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






