
محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵڵا حاجی مەحموود
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دوورخرانەوەی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لە ڕیزەکانی سۆسیالیست؛ هەرچەندە ناوبراو ڕەتیدەکاتەوە هەواڵەکە ڕاست بێت، بەڵام هەڕەشەی جیابوونەوە و دامەزراندنی حیزبێکی نوێ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دروستبوونی کێشە لە نێوان محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حیزب و عەبدوڵڵای برا و جێگری، ئەمڕۆ هەینی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کوبووەوە و بڕیاردرا کۆنگرە ببەسترێت و ژمارەیەک ئەندامیش دووربخرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: د. فەرهاد تۆفیق، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندووە: "ئەوانەی لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە دەکرێت لە کۆنگرە بەشداربن، بەڵام بە مەرجێک داوای لێبوردن بکەن و پەشیمان ببنەوە، ڕوونکردنەوەش لەبارەی هەڵوێستەکانیان بدەن. بۆ ئەو ئەندامانەشی هەڵوێستێکی نابەجێ و ناپەیڕەوییان کردووە، بەپێی کاریگەری هەڵوێستەکانیان داوای لێبوردنیان قبوڵ دەکرێت".
بۆچوونی بەرامبەر: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەواڵی دوورخرانەوەم دوورە لە ڕاستییەوە". داوای یەکڕیزیشی کرد و گوتی: "دوای گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بۆ چەند بازنەیی، ڕووبەڕووی ئەرکی نوێ و شێوازی نوێی کارکردن دەبینەوە، پارتی سۆسیال دیموکرات پێویستی بە خۆسازدان و ئامادەسازی و خۆڕێکخستنەوە و یەکڕیزی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا لە پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بن".
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وەکو هۆشداری و ھەڕەشەیەک لە ئەگەری بەفەرمی دوورخستنەوەی گوتی: "لە هەر گۆڕانێکدا ئەگەری هاتنەپێشەوەی لیست و قەوارەی نوێ و پاشەکشەی هەندێکی دیکە هەیە"، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکە بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





