وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هاووڵاتییان: نزیكی سەنگەرەگان مەبنەوە و تەقەش مەكەن
- کوردستان
- 1 ئازار

وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەیرانکردن چەند ڕێنماییەک دەداتە هاوڵاتیان، داوا دەکات نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگە نەکەونەوە و بەهیچ شێوەیەکیش تەقە نەکەن.
بۆچی گرنگە: سنووری چیای قەرەچووغ بەردەوام هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەی چەکدارانی داعش ئۆپەراسیۆنی تێدا ئەنجام دەدات،بەشێک لەهاوڵاتیانیش لەگەڵ هاتنی وەرزی سەیران نزیکی ئەو ناوچەیە و چەند سەیرانگەیەکی دیکە کە نزیکی سەنگەرەکانن دەبنەوە.
ئاگاداری فەرمی: شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان چەند ڕێنماییەکی خستووەتەڕوو، یەکێک لە ڕێنماییەکان باس لەوەدەکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەهار و دەستپێکردنی گەشت و سەیران هەست بەوە دەکرێت خەڵکێکی زۆر ڕوو لە ناوچەکانی بناری چیای قەرەچوغ و ئەو دەڤەرانەی تر بکەن کە نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، "بۆیە بەهەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە و نزیکی سەنگەرەکانی پێشمەرگەش مەبنەوە".
زانیاريی زیاتر: شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە داواش لەهاوڵاتیان دەکات ژینگە بپارێزن و دار نەبڕن هاوکات باس لەوەشدەکات ڕاوکردن و قەدەغەیە و پاکڕاگرتنی شوێنی گەشت و سەیرانەکانیش بە ئەرکێکی نیشتیمانی دادەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە