بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمان: نابێت لەڕێگەی فەیسبووکەوە داوای دانیشتنی پەرلەمان بکرێت
- کوردستان
- 19 کانوونی دووەم

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
نەوەی نوێ دەیەوێت لەڕێگەی بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بەرێوەچوونی دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمان بکات و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانیش ڕایدەگەیێنێت: کۆبوونەوەی پەرلەمان پێویستی بە نیسابی یاسایی هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 02-12-2024، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی محەممەد سلێمان، بە تەمەنترین پەرلەمانتاری نەوەی نوێ کرا، پاش سوێندخواردنی ئەندامان، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی دەستەی سەرۆکایەتیی کرایەوە، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی لە بڕگەی دەنگدان، دانیشتنەکە بە کراوەیی مایەوە.
لێدوانی فەرمی: سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بانگهێشت و بەرنامەی کار لە رێگەی ئەکاونتی فەیسبووک و پالتفۆڕمەکانی دیکەوە ناکرێت، بەڵکو دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی، ڕێکاری پەیڕەوی و ئیداری، یاسایی و سیاسیی خۆی هەیە تاوەکو بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجام بدرێت.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرێت، پێویستە ڕێککەوتنی سیاسیی پێشوەختەی لەسەر بکرێت و نیساب لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە تەواو بکرێت، واتە ئەگەر ڕێککەوتنی پێشوەختە نەبێت، بە تەمەنترین ئەندام پەرلەمان داوای دانیشتنیش بکات، بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی بەڕێوەناچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش محەممەد سلێمان، کە بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانە، لەڕێگەی پۆستێکی فەیسبووک داوای لە ئەندامان کرد کە ڕۆژی سێشەممە 10-12-2024، لە هۆلی پەرلەمان ئامادە بن تاوەکو دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێرن، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسیی و ناپەیڕەوییەوە، پەرلەمان داوای لە ئەندامان نەکرد تاوەکو ئامادەبن.
باکگراوند: لە مێژووی پەرلەمانی کوردستاندا، بەبێ ڕێککەوتنی سیاسیی لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن بە تایبەت پارتی و یەکێتی، نەتوانراوە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






