پەرلەمانتارێکی یەکێتی شوێنی پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 19 کانوونی دووەم

دیمەنی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی یەکێتی و نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، ئەندامەکەی نەوەی نوێ سەرۆکایەتیی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ناکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی پەێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کرد کە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بوو، دەبێت هەمان پەرلەمانتاریش دوای ڕێککەوتنی لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، سەرۆکایەتی دانیشتنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات بەڵام دوێنێ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو هەفتەی داهاتوو ئەو دانیشتنە نەکرێت ئەندامەکەیان سەرۆکایەتی ئەو دانیشتنە ناکات.
وێنە گەورەکە: ئەگەر محەممەد سلێمان، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە، سەرۆکایەتیی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان نەکات بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی، ئەوا دووەم بەتەمنترین ئەندامی پەرلەمان سەرۆکایەتیی کە ئەویان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
لێدوانی فەرمی: سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دوای محەممەد سلێمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، دووەم بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە ئازاد محەممەدە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەگەر بەتەمەنترین پەرلەمانتار دانیشتنەکەی بەڕێوەنەبرد ئەو سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات.
زانیاریی زیاتر: پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان چارەسەری بۆ ئەگەری ئامادەنەبوونی دووەم بەتەمەنترین پەرلەمانتاریش داناوە و لە ئەگەری ئامادەنەبوونی ئازاد محەممەد، وەک دووەم بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان، ئەوا سێیەم بە تەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە بکات، واتە دانیشتنەکە بەگوێرەی ڕیزبەندی بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






