یەکەم لێدوانی ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم

کۆبونەوەی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەماندەی گشتیی هەسەدە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بە گرنگ ناوزەند دەکات و دەڵیت، دیالۆگ و گفتۆگۆی نێوان کورد ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دەنگدانەوەی ئەرێنی لە هەرچوار پارچەی کوردستان خۆیدا هێنا، کۆبوونەوەکە بە دەستکەوتێکی گرنگ و بەرچاو دادەنرێت بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی کورد و پێگەی کورد لە سووریای نوێ و ناوچەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 16ـی 1ـی 2025ـی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد.
-هاوکات لە درێژەیی پەیامەکەدا هاتووە، دیالۆگ و گفتۆگۆی نێوان کورد ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، بەتایبەت لە پتەوکردنی گواستنەوەی سیاسی گشتگیر لە سووریا.
بۆچی گرنگە: دوای گۆڕانکارییەکانی سووریا و کەوتنی بەشارد ئەسەد، سەرۆک بارزانی چەندین هەوڵ و دەستپێشخەری بۆ نزیکبوونەوەی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا هەبووە، بە تایبەت بۆ نزیکبوونەوەی هەسەدە و ئەنەکەسە.
باکگراوند: ڕۆژی 16-1-2025، لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی لەبارەی ئایندەی کورد لە سووریا و ناوچەکە بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین بارودۆخی سووریا و ئایندەی کوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






