ئاڤا نیوز
پرۆژەی دووسایدی نوێی هامڵتۆن دوای پێداچوونەوە بە دیزاین و ڕێڕەوی ڕێگاکە، کارەکانی دەستیپێکردووە کە درێژییەکەی نزیکەی 10 کیلۆمەتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: رێگای ماوەران _ میراوە قیڕەکەی هەڵدەگیرێت و نۆژەن دەکرێتەوە، هەردوو تونێلی ماوەران و میراوە کارەکانیان تەواو دەکرێت، لە نێوان دوو تونێلەکەشدا بە پێی پێویستی بەرزەپرد دروست دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان کەریم خان، قایمقامی قەزای شەقڵاوە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پڕۆژەی چاککردن و تەواوکاریی دووسایدی نوێی هامڵتۆن ماوەران _ میراوە دوای پێداچوونەوە بە دیزاین و ڕێڕەوی ڕێگاکە، بە درێژایی نزیکەی 10 کیلۆمەتر و بە بڕی 90 میلیار دینار لە لایەن کۆمپانیا و هێزی خۆماڵی دەستی بەکارکردن کردووە و ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکەش 730 ڕۆژە.
زانیاریی زیاتر: کاری نۆژەنکردنەوە و تەواوکارییە پێویستییەکان بۆ هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران دەکرێت، تونێلەکە، لە سنووری قەزای شەقڵاوەن و بەشێکن لە دووسایدکردنی ڕێگای نێوان هەولێر و دەروازەی حاجی ئۆمەران کە رێگایەکی بازرگانی و گەشتیارییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە تەواوبوونی ڕێگاکە، کارئاسانی زۆر بۆ شۆفێران دەکرێت و قەرەباڵغی ناو شەقڵاوەش چارەسەر دەکرێت.
ئەمەش بزانە: تونێلی میراوە لە ساڵی 2014 تەواو کراوە، بەڵام تا ئێستاش هەر بە تاریکی ماوەتەوە و رووناک نەکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- تەندروستی
- 54 خولەک لەمەوپێش
توێژینەوەیەکی ئەمریکی لەبارەی ئۆتیزم زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ناسێنرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن یەکەم هەڵوێستی سەبارەت بە دان نان بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا