شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی لەبارەی نووسینەوەی کارنامەی کابینەی نوێ کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 21 کانوونی دووەم

سەردانی شاندی تەکنیکی پارتی بۆلای یەکێتی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی نووسینەوەی کارنامەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی مەکتەب سیاسی یەکیتی کرد.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ جارێکی دیکە لیژنەی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، ئەمە دەبێتە چوارەم کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت، دوو کۆبوونەوەی سیاسیشیان کردوون، ئەمە جگە لە کۆبوونەوەی دووقۆڵی سەرۆکوەزیران بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندێکی تەکنیکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەدان لەبارەی تەواوکردنی نووسینەوەی کارنامەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەمە کۆبوونەوەی چوارەمی شاندی تەکنیکی هەردوولایە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نووسینەوەی ڕەشنووسی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دوای ئەم کۆبوونەوەیە هەردوولا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە یەک پاکێج دەبەنە نێو کۆبوونەوەیەکی سیاسی، ئینجا لەوێ پۆستە باڵاکان یەکلایی دەکرێنەوە، لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و وەزارەتەکان.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەردوولا لەسەر زۆربەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، جێگرەکانی هەردوو سەرۆکی هەرێم و حکومەت، دەسەڵاتی وەزیرەکان، بریکاری وەزیرەکان، پارێزگارەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، لەبارەی دەسەڵاتە ئیداری و داراییەکان ڕێککەوتوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟