
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنە: F24
ئاڤا نیوز
دوای سوێند خواردنی دۆناڵد ترەمپ و دەستەبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا, سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێدەکەن.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی 20-1-2025 دۆناڵد ترەمپ، لە مەراسیمێکدا کە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەچوو سوێندی یاسایی خوارد و وەک 47ـەهەمین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکاربوو, هاوکات زۆربەی سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان پیرۆزباییان لە دۆناڵد ترەمپ کرد.
زانیاریی زیاتر: ئەو وڵاتانەی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە ترەمپ کرد ئەمانەن:
هەرێمی کورستان: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد و ڕایگەیاند:
- بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم.
- هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان کوردستان و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی نێوان گەل و هێزە چەکدارەکانمان بە پتەوی دەمێنێتەوە.
ڕووسیا: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند:
- پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەم بە بۆنەی دووبارە دەستبەکاربوونەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە ململانێکانی ئۆکراینا و ڕووسیا.
ئەڵمانیا: ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا ڕایگەیاند:
ئەمریکا و ئەڵمانیا نزیکترین هاوپەیمانن لە سەردەمی ترەمپدا و هیوادارین پەیوەندییەکانمان بەردەوام بن.
ئۆکراینا: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی ڕایگەیاند:
هیوادارین ترەمپ بتوانێت سەقامگیری و ئاشتی بۆ ئۆکراینا دەستەبەر بکات.
تورکیا: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند:
هوادارم خولی دووەمی سەرۆکایەتی ترەمپ ببێتە هۆی خێر و خۆشی بۆ تەواوی جیهان.
ئیسرائیل: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند:
داهاتوویەکی باشمان لە پێشە لەگەڵ هاوپەیمانەکەمان، کارە هاوبەشەکانمان زیاتر بەرەو پێشەوە دەچن.
فەڵەستین: مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین ڕایگەیاند:
ئامادەین بۆ کاردکردن لەگەڵ ترەمپ بۆ چارەسەری کێشەی دوو وڵات و هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەکە.
سووریا: ئەحمەد شەرع، بەرپرسی ئیدارەی نوێی سووریا ڕایگەیاند:
''دڵنیاین کە ترەمپ پێشەنگ دەبێت بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە، چاوەڕێی باشتر کردنی پەیوەندییەکانمانین لەسەر بنەمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن".
قەتەر: شێخ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر ڕایگەیاند:
پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا و بەرەوپێشچوونی زیاتری لە پەیوەندییەکان نێوانیان خواست.
میسر: عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ڕایگەیاند:
پیرۆزبای دەستبەکاربوونی لە ترەمپ کرد و جەختی لە بەردەوامی کارکردن و هاوکاری و پتەوکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو کردەوە.
بەریتانیا: شا چارلزی سێیەم، شای بەریتانیا ڕایگەیاند:
"پەیوەندی تایبەت و هەمیشەیی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا بەردەوام دەبێت''.
کەنەدا: جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند:
کاتێک پێکەوە کار دەکەین بەهێزترین، سەرکەوتووترین هاوبەشی ئابووریمان هەیە .
بەڕازیل: لویس ئیناسیو، سەرۆکی بەڕازیل ڕایگەیاند:
بەڕازیل و ئەمریکا پەیوەندییەکی مێژوویان هەیە لە سەردەمی ترەمپ.
هیندستان: ناریندرا موندی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان ڕایگەیاند:
هیوادارین جارێکی دیکە پێکەوە کاربکەین بۆ بوونیادنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ جیهان.
مەکسیک: کلاودیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک ڕایگەیاند:
داوای هاوکاری و ڕێزگرترن و گفتوگۆی زیاتری نێوان مەکسیک و ئەمریکا دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






