
دیمەنی چەند کارمەندێکی کۆماندۆ، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
کێشە دەکەويتە نێوان هێزێکی کۆماندۆ و هێزێکی ئاسایشی مەیدانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان هەردوو هێز یەکدی تۆمەتبار دەکەن کە خەتابارن و ئاسایشی مەیدان سکاڵا لەسەر هێزەکەی کۆماندۆ تۆمارکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو 19-1-2025 کەسێک لەناو باخێکا لەنزیک ناحیەی مەیدان هەڕەمەکی تەقەی کردووە، ئەم کەسە ئەندامی کۆماندۆیە، هێزێکی ئاسایشی مەیدانیش چوون دەستگیریان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی کە تەقەکەرەکە براوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان لەکەلار. دواتر هێزێکی کۆماندۆ چوونەتە ناحیەی مەیدان و گەمارۆی بنکەی ئاسایشیانداوە کارمەندێکی ئاسایشیان دەستگیر کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاسایش لە گەرمیان ڕاگەیاند، دوو شت دەکەین: یەکەم سکاڵا لەسەر ئەو کەسەی لەناو باخەکە تەقەی کردبوو، دووەمیش ئەو مەفرەزەی کۆماندۆ دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی کۆماندۆش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شتەکە بەو شێوەیە نییە، سەرەتا ئاسایشی چەکیان لە هێزەکەی کۆماندۆ ڕاکێشاوە بۆیە کێشەکە درووست بووە، بەڵام ئێستا کێشەکە چارەسەر بووەو هیچ سکاڵایەکیش تۆمار نەکراوە.
قووڵتر: ئاڤا زانیویەتی کە کۆماندۆ هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان کردووە، دواتر بەرپرسانی ئەمنی گەرمیان تەداخول ئەکەن و دۆخەکە هێور دەکەنەوە، کارمەندەکەی کۆماندۆ لە ئاسایشی گەرمیان ئازاد دەکرێت و لەبەرامبەردا کۆماندۆش کارمەندەکەی ئاسایشی مەیدان ئازاد ئەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئاسایشی مەیدانیش سکاڵا لەسەر هێزەکەی کۆماندۆ تۆماردەکەن و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی هێزەکە دەردەچێت، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





