خالید خۆشناو: زیاتر لە %75ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
- کوردستان
- 21 کانوونی دووەم

خالید خۆشناو، خاوەنی هێمن گرووپ
ئاڤا نیوز
خالید خۆشناو، خاوەنی هێمن گرووپ، كە جێبەجێكاری پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێرەوە باس لە پڕۆژەكە دەكات و دەڵێت ئێستا زیاتر لە %75ی پڕۆژەكە تەواو بووە.
وێنە گەورەكە: پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دادەنرێت كە بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و بە تەواوبوونی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر بۆ 30 ساڵی داهاتوو، چارەسەر دەكات و پڕۆژەكە لەلایەن هێمن گرووپەوە جێبەجێ دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: خالید خۆشناو، خاوەنی هێمن گرووپ لە دیدارێكیدا لەگەڵ ئاڤا میدیا سەبارەت بە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر ڕایگەیاند: ئێستا پڕۆژە زیاتر لە %75ی تەواو بووە، پشتیوان بەخودا بۆ هاوینی ئەمساڵ ناهێڵین خەڵكی هەولێر بێ ئاوی خواردنەوە بن یاخود گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەبێت، ئێستا بۆرییەكانی پڕۆژەكە گەیشتووەتە زۆرێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر.
- ئێمە وەك هێمن گرووپ هەر كارێك بكەین تاوەكوو كۆتاییەكەی ناوەستین، هەموو پڕۆژەكانی ئێمە ئەوەی تاوەكو ئێستا كردوومانە پێش وادەی خۆیان تەواو بوونە.
- پڕۆژەی ئاوی هەولێر یەكێك لەو پڕۆژانەی كە من زۆرم خۆشدەوێت و تەواوبوونی زۆر دڵخۆشم دەكات، بەهۆی ئەوەی خزمەتێكە بۆ شارەكەمان و پایتەختی هەرێمی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەكە 500 كیلۆمەتر بۆری بە قەبارەی جیاواز لەخۆدەگرێت و ئێستا تۆڕی گواستنەوەی ئاو گەیشتووەتە ناو شاری هەولێر و بەر لە تەواوبوونی پڕۆژەكە تۆڕی ئاو بە گەڕەكەكانەوە دەبەسترێتەوە و بە تەواوبوونیشی هەزار بیری ئاو دادەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت