پۆلیسی هەولێر هێڵێکی گەرم بۆ دۆزینەوەی کەلوپەلە ونبووەکان کارا دەکات
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، هێڵێکی گەرمی پەیوەندیکردن کارا دەکات و داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی ونکردنی کەلوپەل و بەڵگەنامە فەرمییەکانیان پەیوەندی پێوە بکەن.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر چەندین هێڵی پەیوەندی هەیە بۆ ئەوەی لەهەر کاتێک هاووڵاتییان پێویستیان بە پۆلیس هەبێت دەتوانێت پەیوەندی بکەن و بە هانایانەوە بچن، لە ئێستادا هێڵێکی گەرمی پەیوەندی کارا کردووە بۆ ئەوەی هەرشتێک ون بێت لە ڕێگەی بەشی ونبووەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بدۆزرێتەوە و بگەرێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان، هێڵێکی گەرم بە ژمارە (066137) خستووەتە بەردەستی هاووڵاتییان، بۆ ئەوەی لە هەر کاتێکدا بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک (پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی، کارتی زانیاری، ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامە، فۆڕمی خۆراک، مۆڵەتی شوفێری، ساڵیانەی ئۆتۆمبێل) یاخود هەر کەلوپەلێکی تر لە زێڕ و پارە و هەر شتێکی تریان ون کرد یاخود دۆزییانەوە، پەیوەندی بەو هێڵە گەرمەوە بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەو هێڵە بۆ ئەوەیە لە ڕێگەی بەشی ونبووەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بەڵگەنامە و کەلوپەلەکان بدۆزرێنەوە و بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێنرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






