سەرۆک بارزانی بەشێکی گفتوگۆکانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 24 کانوونی دووەم

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
له چاوپێکەوتنێکی نوێیدا سهرۆک مهسعود بارزانى لەگەڵ كهناڵى (الشمس) ڕایگهیاند، بە مەزڵووم عەبدیم وت بێ هیوا نەبێت، هەوڵ بدات بە گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا چارەسەر بکات و خۆیشی لە هەژموونی دەرەکی بپارێزێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە بەشێکی گفتوگۆکەیدا لە کەناڵی الشمس باسی لەوە کرد: ئەوەی لە ئیدارەی نوێی سووریا گوێمان لێدەبێت باش و ئەرێنین، هیوادارین قسەکان بکرێنە کردار و مافی خۆشمانە نیگەران بین چونکە نابێت تەنیا لە چوارچێوەی قسەدا بمێننەوە، کورد لە ساڵی 1962ەوە بەدەست تەعریب و چەوساندنەوە دەناڵێنن لە سووریا، هیواخوازین حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە سنوورێک بۆ ئەمە دابنێت بەرامبەر بە کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە، داواش لە کوردان دەکەین ڕێبازی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی نوێ بگرنەبەر.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆک بارزانی باسی لەوەکرد، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە'، بیانوو دەداتە تورکیا دەستێوەردان لە نێوخۆی سووریا بکات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی باسی لەوەشکرد: "هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە سووریا ببینێت، لە یەکخستنی هەڵوێستەکان و هاندانی کورد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق، هاوکات هاوکاریکردنیان لەوەی سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن، هەوڵیش دەدەین هاوکاریی ئابوورییان پێشکەش بکەین. نەک تەنیا کوردیش بەڵکو هەر مرۆڤێک ستەمی لێبکرێت، گەر پێمان بکرێت بێ دوو دڵی هاوکاری دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی لەبارەی پێکهاتەکانەوە قسەی کرد و گوتی: "حەزم بە دەستەواژەی "کەمیینەکان" نییە، هەر بۆیە پێش چەند ساڵێک ڕۆیشتمە پەرلەمان و داوام لێکردن، دەستەواژەی "پێکهاتەکان" لەبری کەمیینەکان بەکاربێنن و خۆشم بەکاری ناهێنم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
45 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت