
چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە بەغدا، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، چالاکییەکی حەشدی شەعبی لەبارەی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی شاری کازمییە ڕەتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: پاراستنی ئاسایشی ڕێوڕەسمەکانی سەردانیکردنی ناوچەی کازمییەی بەغدا کە مەزاری ئیمام موسا کازمی لێیە، درابووە دەست هێزە ئەمنییە عێراقییەکان بە گشت پێکهاتەکانیانەوە، لەنێویشیاندا حەشدی شەعبی.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی 26-1-2024، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: هێزەکانیان "دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان لە ئاسمانی شاری کازمییە" خستە خوارەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای ڕاگەیێنراوێکی حەشد، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەکاتی هەوڵدان بۆ چوونە ناو ئاسمانی کازمیە خراونەتە خوارەوە.
- هەڵوێستی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە ئەوەیە کە دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نیشتوونەتەوە و سەر بە فەرماندەیی ئێمە بوونە و هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی ڕووی نەداوە یان ئاماژەی پێنەکراوە لە کاتی سەردانەکەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 25ی مانگی ڕەجەبی ساڵی کۆچی کە ئەمساڵ کەوتە 26-1 شیعە مەزهەبەکان، یادی کۆچی دوایی ئیمامی کازم (حەوتەمین ئیمامی ئەهلی بەیت بۆ شیعەکانیان) کردەوە، هاوکات ملیۆنان زیارەتکار سەردانی ناوچەی کازمییەی بەغدایان کردووە کە مەزاری ئیمام موسا کازمی لێیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






