
دیمەنی ئاکرێ لە ئاسمانەوە. فۆتۆ - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شوێنەوارێک لە قەڵای ئاکرێ دەشێوێنرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەدواداچوون دەکەن، بۆ ئاشکراکردنی بکەرانی.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە بەشێک لە شوێنەواری قەڵای ئاکرێ شێوێنراوە و مەبەست لەم کارەش دەرهێنانی کەلوپەلی مێژووریی و زێڕ بووە، چونکە قەڵای ئاکرێ شوێنێکی شوێنەواریی و مێژوویی گرنگە و لەسەر ئەم قەڵایەش ژوور و ئەشکەوت و کۆگا بنیاتنراوە.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری شوێنەوار و دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە سەردانی قەڵاکەیان کردوو و ئاشکرایان کردووە کە خاکەناز و ئاسن بۆ هەڵکۆڵینی شوێنەکە بەکارهاتووە.
لە لایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو پێنج تاوانبار لەسەر هەڵکۆڵینی شوێنێکی شوێنەواریی لەلایەن ئاسایشی ئاکرێ دەستگیرکران.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لەساڵی 2024دا 9 کەیسی تێکدانی شوێنەواریی لە ئاکرێ تۆمارکراوە و لە ئەنجامیشدا نزیکەی 50 کەس دەستگیرکراون.
ئەمەش بزانە: لە سنووری ئاکرێ نزیکەی 700 شوێنی شوێنەواریی و کولتوورین هەن و ئەمەش ناوچەکەی کردووە بە ناوچەیەکی گرنگی گەشتیاریی و کولتووریی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 6 تشرینی دووەم
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە




