
نمایشی چەکداری بەشێک لە هێزەکانی دەرەوەی حکومەتی عێراق، وێنە: thearabweekly
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی سەربازی باس لە سیناریۆیەکی ئەمریکی لە عێراق بۆ قۆناغی داهاتوو دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئیدارەی ئەمریکا بە یەک چاو سەیری حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارییەکانی دیکەی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: لەسەر چالاکییە سەربازییەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق وەک پاڵپشتی لە حیزبوڵڵا و حەماس دژ بە ئیسرائیل، عێراق چەندین پەیامی هەڕەشەی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتووە بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو گرووپانە دابنرێت، بە پێچەوانەوە ئەو گرووپانە دەکرێنە ئامانج.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: موخەلەد حازم، شارەزای سەربازیی لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: هەست بە بوونی دیدگایەک لەلایەن حکومەتەوە دەکەین بە ئاراستەی دانوستاندێکی ڕاستەقینە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان، بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر عێراق.
هۆشدارییەکان: ئەو شارەزا سەربازییە دڵنیایی دەدات لەوەی ئەمریکا پەیامی گەیاندووەتە چەند سەرکردەیەکی گرنگی وڵات بۆ کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی گرووپە عێراقییەکان، ئەگینا ناتوانین ڕێگە لە هیچ ئامانجێک بگرن کە لەوانەیە لە ناو عێراقدا ڕووبدات.
چارەسەرەکان: موخەلەد حازم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هەوڵ هەیە بۆ پڕکردنەوەی هەموو ئەو بۆشاییانەی کە دەشێت لێیەوە مەترسیی بۆ سەر عێراق دروست بکەن" و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "حەشدی شەعبی دوای بڕیارەکانی دەوڵەتی عێراق دەکەوێت، بەڵام ئەمریکا جیاوازی لەنێوان حەشد و گرووپە چەکدارەکان ناکات، بەڵگەش بۆ ئەمە هەموو ئامانجەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژی پێگەکانی حەشدی شەعبی بووە لە خاکی عێراق".
مەترسییەکان: سەبارەت بە ئایندەی عێراقیش موخەلەد دەڵێت: "پێشبینی دەکەم سیناریۆیەک بۆ عێراق داڕێژرێت و سیناریۆیەکی تەقلیدی دەبێت بەبێ بوونی داعش لە باکوور و ڕۆژئاوا وەک هەندێک بانگەشەی بۆ دەکەن. سیناریۆکە هەیە و ئامادەکراوە و ئەگەری ئەوە هەیە پریشکەکەی لە ناوەوەی عێراقەوە سەرهەڵبدات نەک وەک خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019 یان شتێکی هاوشێوە، بەڵکو ئەمریکا یان حکومەتی عێراق خۆی دەستوەردان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو پریشکە کە پێشبینی دەکەم لە ناوەڕاست و باشوور سەرهەڵبدات". بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر بخاتەڕوو.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكه: بە بڕوای موخەلەد، محەممەد شیاع سوودانی، کاندیدی ئەو لایەنانەیە کە باڵی سەربازییان هەیە، پابەندبوونێکیش لەنێوان ئەو و ئەو لایەنانە هەیە. لەهەمان کاتدا سوودانی دەیەوێت عێراق بەرەو کەناری ئارامی ببات، بەڵام ئەو لەنێوان ئەو دوو بەرداشە دایە، خوا لەم پرسەدا یارمەتی بدات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەست بکەن، ئەو پسپۆڕە سەربازییە بەدووری زانی ئەو گرووپانە چەکەکانیان ڕادەست بکەن، چونکە دەستکەوتەکانیان لە دەست دەدەن"، ئاماژەی بەوەشدا کە "واشنتن دەیەوێت ڕێگای نێوان عێراق و ئێران ببڕێت، چونکە هێشتا لەو باوەڕەدایە کە ئێران لە عێراق و یەمەن لەڕێگەی گرووپە چەکدارەکان و حووسییەکان سیاسەتەکانی خۆی لەو وڵاتە جێبەجێ دەکات.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو لە عێراق تەنیا 3 یان 4 گرووپی چەکدار ماون، حکومەتیش کار بۆ یەکخستنیان دەکات، چونکە شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە پاساوێک نییە بۆ ئەوەی عێراق بخرێتە ناو شەڕەکە.
- ئەوەشی ڕاگەیاندبوو کە ئەوان هیچ ڕێگەیەکیان نییە جگە لە دیالۆگ و چارەسەری سیاسی نەبێت. دەبێت لەوە تێبگەین کە ئەم گرووپانە چین و پاساوەکانیان بۆ چەک هەڵگرتن چییە؟ ئەگەر لە ترسی بوونی هێزە بیانییەکان بێت، ئەوا حکومەت بەرەو ڕێکخستنی پەیوەندی لەگەڵ ئەم هێزانە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا هەنگاو دەنێت. ئەوکاتە هیچ پاساوێک نابێت بۆ چەک هەڵگرتن و ئەم گرووپانە دەتوانن تێکەڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێن یان پەنا ببەنە بەر کاری سیاسی.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لێکتێگەیشتنێک لەنێوان پارێزگاری هەولێر و زنجان واژۆ دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کامالا هاریس ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ترەمپ دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
زەوی بە فەرمانبەرانی کۆچکردوو دەدرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی بەهای نەوت زیانی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بە عێراق دەگەیێنێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران: مافەکانیان بە یاسا گەرەنتی دەکەین
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵان و بەساڵاچووان لە نۆرەگرتنی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەبەخشرێن
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی: پەرە بە تەکنەلۆژیای وزە لە عێراق بدەن
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک لە ترسی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانە ڕادەکات