
بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دڵنیایی لەبارەی مووچەکانی مانگی 11 و12 دەدات دەدات و دەڵێت، "مووچەی مانگەکانی یازدە و دوازدەی ئەمساڵ بە گەرەنتیەوە دەدرێت و هەوڵیش بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی نۆ و 10 ئەمساڵ هەیە".
وێنە گەورەکە؛ مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقەوەن؛ بەجۆرێک بەغدا دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی خۆی بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی کوردستانی نەناردووە، ئێستا هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان بۆ ئەوەیە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی خەڵکی کوردستان نەفەوتێت.
لێدوانی فەرمی؛ بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە ئاڤا بەهدینانی ڕاگەیاند، "هیچ دووڵییەک لەسەر مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ئەمساڵ نییە و بەبێ کێشە خەرج دەکرێت. ئەوەی کە جێگای گفتوگۆکردنە و هێشتا سەداسەد نەگەیشتوونە خاڵی کۆتایی لێکتێگەیشتن، هەردوو مووچەی مانگەکانی 9 و 10ەیە کە گەشبینین یەکێکیان زوو خەرج بکرێت".
بەنگین ڕێکانی لە دیدارێکدا کە ئەمشەو کاتژمێر 8:00 لەسەر شاشەی ئاڤا پەخش دەکرێت، ئاشکراشی کرد، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەیان کردووە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لەسەر پرسی مووچەی مانگەکانی نۆ و 10 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەنگین ڕێکانی ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا بابەتی خەرجکردنی ئەو دوو مووچەیە یەکلانەبووەتەوە. بەڵام هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی هەرێم و بەغدا بگەنە ڕێککەوتن. بەغدا داوای زیادکردنی 120ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، لە کاتێکدا شاندی هەرێم داوای کەم کردنەوەی ئەو بڕە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سارکۆزی لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە پێنج پارێزگا؛ پارتی یەکەمە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە پایتەختی هیندستان ڕوویدا و هەشت کەس کوژران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش قاچاخچیی ماددە هۆشبەرەکان دەکوژێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد





