ئاڤا نیوز
دانیشتوانی گەڕەکی تووەسپی لە سلێمانی داواکاری و سکاڵایان گەیاندووەتە ئاڤا، دەڵێن گرفتاری چەندین کێشەن، نە خانووەکانیان لەسەر تاپۆ دەکرێت و نە خزمەتگوزارییان پێدەگات.
چیرۆکی سەرەکی: گەڕەکی تووەسپی لە سلێمانی بە پێی گوتەی موختاری گەڕەکەکە لە ساڵی 2008ـەوە خەڵک بە زیادەڕۆیی خانووی لەو ناوچەیە دروست کردووە، ئێستا دانیشتووانی گەڕەکەکە چوار هەزار ماڵی تێپەڕاندووە و داوای تاپۆکردنی خانووەکانیان و خزمەتگوزاری دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بە پێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، کێشە و داواکارییەکانی ئەو گەڕەکە بەدیاریکراوی ئەمانەن:
- گەڕەکەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بگوازرێتەوە بۆ شارەوانی سلێمانی
- خانووەکانیان بۆ تاپۆ بکرێت، هاوکات خزمەتگوزاریشیان بۆ ببرێت
- ئەوەی لەم ماوەیە دیواری حەوشەی ماڵەکەی بۆیاغ کردبێت، کارەبای مۆلیدەیان لێ بڕیووە و دەڵێن نابێ هیچ دەستکارییەکی بکەن.
زانیاریی تایبەت: بڕیاردراوە سێ ناوچەی سلێمانی کە بە تەجاوز دروستکراون لەناویاندا تووەسپی هەیە، بخرێنە سەر شارەوانی سلێمانی، ئێستا لیژنەی بۆ دروستکراوە و چەند ڕێکارێکی کەمی ماوە ئیدی شارەوانی تووەسپی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆسەر شارەوانی سلێمانی و ئەو کاتە باشتر دەتوانرێت خزمەتگوزارییان پێبگات.
لێدوانی فەرمی: پێشڕەو عومەر، سەرۆکی شارەوانی تووەسپی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە 2023ـەوە نووسراومان بۆ وەزارەتی شارەوانی کردووە، لەبارەی بەخاوەنکردن و پێشنیازمان کردووە بە ماددەی 34 مامەڵە لەگەڵ ئەم زەویانە بکرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی تاپۆکردنی تووەسپی خێراتر بکەین، بەڵام وەزارەتی شارەوانی وەڵاممان ناداتەوە. ئەگەرچی چوار بۆ پێنج جاریش جەختکردنەوەمان لەسەر نووسراوەکە کردووە.
ئەو زەوییانە بەناوی وەزارەتی دارایی و شارەوانین، هەر گۆڕینی خاوەنداریەتییەکە لەو دوو وەزارەتە بۆ وەزارەتی شارەوانی بگۆڕدرێت کاتێکی زۆری پێویستە، ئەمە میکانیزمێکی ئاڵۆزە و کاتی دەوێت.
ئەوەی ئێستا ماوەتەوە لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە، بڕیاری تاپۆکردن بدات و بە زووترین کات ئەوە ئەنجام بدرێت.
سەبارەت بە کێشەی خزمەتگوزاری، پێشڕەو عومەر دەڵێت:
لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە دانانی ماستەپلانی تووەسپی، دواتر نەخشەی کەرتی ئامادە دەکرێت. ئینجا ئەو خانووانەی ڕێگرنین لەبەردەم نەخشەی ماستەرپلانەکە دەتوانرێت مامەڵەی تاپۆکردنیان بۆ ڕایی بکرێت. ئێستا 70%ـی کارەکانی تەواو کراوە.
گوتیشی: ئێستا لە تووە سپی یەک مەتر زەویت دەستناکەوێت مردووی تیا بنێژیت، یەک مەتر نەماوە بیکەین بە قوتابخانە، نەخۆشخانە، باخچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن





