مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بایکۆتی دەوام دەکەن
- کوردستان
- 27 کانوونی دووەم

باڵەخانەی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات
ئاڤا نیوز
دوای خانەنشینبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات، مامۆستایان و فەرمانبەران لەڕێگەی یاداشتێکەوە داوایەک لە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بڕیاری بایکۆتیان داوە و دەرگاکانی خوێندن بەڕووی قوتابییەکاندا ناکەنەوە، هاوکات داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکەیان دەکەن کە دانانی کەسێکی سنوورەکەیە لەجێگەی ڕاگر.
لێدوانی فەرمی: د. مەولود خضر، یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگەکە بڕیاریان داوە بایکۆتی دەوام بکەن، تاوەکو کەسێکی سنووری خەبات بە ڕاگری پەیمانگەکە دیاری نەکرێت، چونکە لە ساڵی 2009ـەوە تاوەکو ئێستا هەر کەسێک کرابێتە ڕاگر، لە دەرەوەی خەبات بووە.
بە گوتەی د. مەولود، یادداشتێکیان داوەتە د. ئیدریس هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دەشڵێن: خەڵکی شیاو و خاوەن بڕوانامەی بەرز هەن کە دەتوانن بەرپرسیارەتییەکە لە ئەستۆ بگرن.
زانیاریی زیاتر: لەکاتێکدا سبەی سێشەممە قوتابییەکانی پەیمانگەکە تاقیکردنەوەیان هەیە، دەرگاکانی خوێندن "دادەخرێت و مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕۆنە هۆڵەکانی خوێندنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






