
وێنەی كۆبوونەوەكە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی عێراق، سەبارەت بە دۆسیەی بەربژێر شەعلان کرەیم بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نوێنەری لایەنە سوننەکان کۆبوونەوە.
وێنە گەورەکە: لایەنە سوننەکان بەبێ ئامادەبوونی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی حیزبی تەقەدووم، لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەریەک لە هاوپەیمانیەکانی "عەزم و سیادە و حەسم" ڕایانگەیاندووە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و پێویستە لە کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، ئەو سکاڵایەش کە لەدادگای فیدراڵی ماوە هیچ کاریگەریی لەسەر پرۆسەکە نییە و پێویستە لەو دوو بەربژێرەی دیاریکراون یەکێکیان هەڵبژێردرێن.
بۆچی گرنگە: ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی لایەنەکانی سوننەیە دوای ئەوەی لە 13-01-2024، دوای دوو دانیشتن پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن یەکلایی نەبووە، زیاتر لە سێ مانگە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چۆڵە، هێشتا ئەنجوومەنی نوێنەران، وادەی دانیشتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ دیارینەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای پرۆسەی ئازادیی عێراق، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێکهاتەی سوننە بووە، دوایین کەس کە لە پشکی سووننەکان ئەو پۆستەی وەرگرتووە محەممەد حەلبووسی بوو، کە رۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەندامێتیی حەلبووسی لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






