هەر سێ کاندیدەکەی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دوێنێ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دوای خانەنشین بوونی بینای پارێزگای بەجێهێشت، ئەمڕۆ ئازاد تۆفیق، پارێزگاریش ماڵئاوایی لە پۆستەکەی کرد و ئێستا هەڵەبجە بێ پارێزگارە، سێ کەسیش بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە کاندیدن و ئاڤا ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، تەمەنییان لە سەرووی 60 ساڵەوەیە و بەهۆی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو هەردووکیان خانەنشین بوون، هەرچەندە بڕیاربوو پارێزگار تاوەکو دانانی کەسێک لە شوێنەکەی لە پۆستەکەی بەردەوامبێت، بەڵام ئەمڕۆ دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان پۆستەکەی بەجێهێشتووە و ئێستا هەڵەبجە لە بۆشایی کارگێڕیدایە و بێ پارێزگارە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئێستا بۆ پڕکردنەوەی پۆستی پارێزگار، سێ کەس کاندیدن، ئاڤا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ناوەکانی دەستکەوتووە و دوو ژن و پیاوێک کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستەکە دەکەن، کاندیدەکانیش هەریەک لە (نوخشە ناسیح قایمقامی ئێستای هەڵەبجە، شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری ئێستای سلێمانی و مهاباد کامیل، سەرۆکی پێشووی زانکۆی هەڵەبجە)ن.
زانیاری زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ئەمڕۆ لە سلێمانی یەکێتی لەنێوخۆیدا لە کۆبوونەوەدایە، بۆئەوەی کەسێک لە جێگای پارێزگاری خانەنشینبووی هەڵەبجە دابنێت، پێدەچێت لەو کۆبوونەوەیەشدا کەسێک لەو سێ ناوە دیاریبکرێت و سەرەتاش بە وەکالەت لە پۆستەکەدا دادەنرێت و دواتر پۆستەکە بە تەواوی پردەکڕێتەوە، بەپێی قسەی سەرچاوەکەش، لەنێو کاندیدەکاندا هەریەک لە نوخشە ناسیح و شاهۆ عوسمان کێبڕکێی یەکدەکەن و بەهێزترینیشیان تاوەکو ئێستا نوخشە ناسیح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجەیە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
قوڵتر: ئەگەر پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە لەنێو ئەو کاندیدانەدا بۆ ژنێکیان یەکلابێتەوە. دەبێتە یەکەمین ئافرەت لە هەرێمی کوردستاندا پۆستی پارێزگار وەربگرێت.
بۆ پڕکردنەوەی پۆستی جێگری پارێزگاریش، بەهۆی ئەوەی لە دوایین هەڵبژاردندا گۆڕان دەنگی کەمی کرد، یەکێتی نیازی نییە پۆستەکە بداتەوە بە گۆڕان، لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی زیادبوونی دەنگەکانی لە دوایین هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی کورسییەکی پارێزگاکە، چاوی لە پۆستەکەیە و پێدەچێت جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە کاندیدێکی پارتی پڕبکرێتەوە.
باکگراوند: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە لەدایكبووی ساڵی 1963ـە و ئێستا تەمەنی 62 ساڵە، شاهێن حەمە ڕەزا، جێگری پێشووی پارێزگاریش، لەدایكبووی 1964ـە و ئێستا تەمەنی 61 ساڵە، بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی دارایی كە تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ كەمكردەوە، هەردووكیان لەڕووی یاساییەوە خانەنشین بوون و لەڕێككەوتی 2024-12-31ـەوە، دەسەڵاتی واژۆكردنی هیچ نووسراوێكیان نەمابوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا