ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی كارەبای ناوچەی پیشەسازیی باكوور دەكات
- کوردستان
- 30 کانوونی دووەم
دیمەنی ناو پیشەسازی باکوور لە شاری هەلێر
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی کارەبای نیشتمانی ناوچەی پیشەسازی باکوور لە شاری هەولێر دەکات کە سێ ڕۆژە بێ کارەبان. بەڕێوەبەریی گشتی كارەبای هەولێریش ڕایدەگەیێنێت کە لە دوو ڕۆژی داهاتوو کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت و کارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ماوەی 3 ڕۆژە دووكانەكانی ناوچەی پیشەسازی باكوور (صناعەی شیمالی) كارەبایان نییە، فیتەرەكان لە سەعات 8 و 9 ـی بەیانییەوە شوێنەکانیان دەكەنەوە و تا درەنگانی شەو بێ كارەبان، واتە لە كاتی ڕۆژ و گەرمەی كاركردندا كارەبایان نییە، ئەوەش كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر كار و پیشەیان دروستكردووە و ئیشی بەشێك لە فیتەرەكان بەتەواوی پەكی كەوتووە بەهۆی ئەوەی پیشەکەیان پێویستی بە وزەی كارەبایە بۆ هەڵكردنی ئامێرەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێك لە وەستاكان ناچارن بۆ ڕاپەڕاندنی كاروباری ڕۆژانەیان، موەلیدەی خۆیان هەڵبكەن، ئەمەش وا دەكات خەرجییەكی زۆر لەسەریان بكەوێت.
ئەمەش بزانە: فیتەرەكان هانایان بۆ ئاڤا هێناوە تا بزانن هۆكاری گرفتەكە چییە و داواش لە بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای هەولێر دەكەن لە زووترین كاتدا گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بكرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا لەسەر داوای ئەو دووكاندارانە بەدواداچوون بۆ ئەو گرفتە دەكات، ئەندازیار بەختیار قاسم، بەڕێوەبەریی گشتی كارەبای هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند:
- بڕینی كارەبای ناوچەی پیشەسازی باكوور و گەڕەكەكانی دەوروبەری، پەیوەندی بە چاككردنەوە و ڕێكخستنەوەی سیستەمی كارەبا هەیە بۆ ئەوەی تۆڕی كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ تەواو بكرێت.
- كارەكانی صیانە و ڕێكخستنەوەی تۆرەكان بەنزیكەیی تەواوبووە و ڕەنگە ڕۆژی شەممە ئەو گرفتە چارەسەر ببێت و كارەبایان بۆ دەگەڕێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت