بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 شوبات

ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات
ئاڤا نیوز
لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و كونسوڵی وڵاتان و بەرپرسانی پارتی و یەكێتی و كەسوكاری شەهیدان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوبات بەڕێوەچوو.
چیرۆكی سەرەكی: ڕێككەوتی 1-2-2004 لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی دوو تەقینەوەی خۆکوژی ڕوویاندا، بووە هۆی شەهیدبوونی 103 کەس كە ژمارەیەكیان سەركردە و بەرپرسی هەردوو ئەم دوو حیزبە بوون و 246 کەسی دیکەش برینداربوون، لەو كاتەوە تاوەكوو ئێستا ساڵانە لە شاری هەولێر ڕێوڕەسمێك بۆ یادكردنەوەی شەهیدان و ڕێزگرتن لە ڕۆحیان ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەڕێوڕەسمەكەی ئەمڕۆدا، كە كاتژمێر (10:00)ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەچوو، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ئامادە بوو و تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات دانا، هاوكات تاجەی گوڵینەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی و كونسوڵی وڵاتان لە شاری هەولێر و كەسوكاری شەهیدان و نوێنەری دامودەزگا حكومی و حیزبییەكان لەسەر مۆنۆمێنتەكە دانرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






