
توێژەری ئیسرائیلی ئیلیزابێس تسورکۆف. وێنە - شەرق ئەلئەوسەت
ئاڤا نیوز
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ئامادەکاری بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل دەکات بۆ ئازادکردنی ئیلیزابێس تسورکۆف، ئەو توێژەرە ئیسرائیلییەی لە ناوچەی کەرادەی بەغدا لە ساڵی 2023 بە تۆمەتی سیخوڕی ڕفێنرا.
وێنە گەورەکە: ئیلیزابێس تسورکۆف کە هاوکات خاوەنی ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی و رووسییە، خوێندکاری دکتۆرا و توێژەرێکی ئیسرائیلییە لە سیاسەتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ساڵی 2023ـەوە لە عێراق شوێنبزرە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە: پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆ لە نێوان مقاوەمەی عێراقی و ئیسرائیل لە ڕێگەی لایەنە ناوچەییە نێوەندەکانەوە هەبووە بە ئامانجی ڕێکەوتنێک بۆ ئازادکردنی زیندانیانی حیزبوڵڵا لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرامبەر ئازادکردنی ئیلیزابێس تسورکۆڤی ڕفێندراوی ئیسرائیلی.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە "لە ڕێکەوتنە پێشنیازکراوەکەدا هاتووە ئیسرائیل حەوت ئەندامی حیزبوڵڵا ئازاد بکات کە لە نێوان مانگەکانی 9 تا 11ـی 2024 دەستگیرکراون، جگە لە کاپتنی هێزی دەریایی لوبنان عیماد ئەمهەز لە بەرامبەر ئازادکردنی توێژەری ئیسرائیلی ئیلیزابێس تسورکۆڤ."
- سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو "مقاوەمەی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، بەڵام هێشتا ئیسرائیل هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی نەداوە و ئێمە چاوەڕێی ناوبژیوانی دەوڵەتێکی هەرێمین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم توێژەرە ئیسرائیلی-ڕووسی-یە لە مانگی 1ـی 2022 بە پاسپۆرتی ڕووسیەوە سەردانی بەغدای پایتەختی کرد بۆ تەواوکردنی توێژینەوەکەی لەسەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق. بەڵام لە کۆتایی مانگی 3ـی ساڵی 2023 لە بەغداد بێسەر شوێن بوو. ئەوکات گرووپێکی چەکدار بەناوی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بەرپرسیاریێتی خۆیان لە ڕفاندنەکە ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: 20ی 4ـی 2024 ئەوکاتەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمریکا بوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کچێک کە خۆی بە خوشکی ئیلیزابێس تسۆرکۆف ناساند هێرشی تووندی کردە سەر سوودانی و بە "پاڵپشتیکردنی ملیشیا و گروپە تیرۆرستییەکان" تۆمەتباری کرد و گوتی: "ئەوانەی لە حکومەت لەگەڵتن جگە لە چەند ملیشیا و تیرۆرستێک هیچیتر نین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






