ئاڤا نیوز
لە گوندێکی قەزای بەردەڕەش ماوەی دوو ساڵە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی گوندەکە، خوێندن وەستاوە.
چیرۆکی سەرەکی: گوندی قەرەناز سەر بە قەزای بەردەڕەش 101 ماڵە، 220 قوتابی لەو گوندە هەن، قوتابخانەیەکیان هەبوو، دوو ساڵ پێش ئێستا بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە ڕوخاندیان و خوێندن تێیدا وەستا.
زانیاریی زیاتر: بەڵێندەری قوتابخانەکە کاری نۆژەنکردنەوەکەی ڕاگرتووە بە بیانوی وەرنەگرتنی پارە، لە ماوەی ئەو دوو ساڵەش قوتابییەکان هەموو ڕۆژ بە پێ بە سەرما و بە گەرما ماوەی نیو کاتژمێر ڕێگایان بڕیوە بۆ ئەوەی بچنە گوندێکی نزیک لە خۆیان بەمەبەستی خوێندن.
لێدوانی فەرمی: بەڵیندەری قوتابخانەکە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "هەر کاتێک گوژمەی یەکەمی پارەکەم وەرگرت کە بڕی 20 ملیۆن دینارە، ڕاستەوخۆ بەردی بناغەی قوتابخانەکە دادەنێم و لە ماوەیەکی کەم تەواوی دەکەم".
زانیاریی پەیامنێر: ڕزگار کۆچەر پەیامنێری ئاڤا، لەسەر ئەو بابەتە قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش کردووە بە تەلەفۆن، ئەویش پێی وتوە لە ڕێگام دەچم بۆ دهۆک بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





