
عەبدولموتەڵب علوی پارێزگاری بەغدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا نوسراوێکی کارگێڕی دەرکردووە و پارێزگاری پایتەختی ڕەوانەی خانەنشینی کردووە، ئەمەش ناکۆکی سیاسیی لێکەوتووەتەوە و بەشێک لە فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجوومەنەکە دەڵێن، نوسراوەکە نایاساییە و لێپرسینەوە لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەن دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: عەممار قەیسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا (سەر بە پشکی هاوپەیمانی عەزم) دوێنێ پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی دەوڵەت، عەبدولموتەڵب علوی پارێزگاری بەغدا (لەسەر پشکی دەوڵەتی یاسا)ی ڕەوانەی خانەنشینی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی بڕیار و ئاوەدانکردنەوە کە بەم دواییە لەنێوان فراکسیۆنەکانی (تەقەدوم، دەوڵەتی یاسا، ئەساس، بابلیۆن و ئبشیر یا عێراق) لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا پێکهێنراوە، نوسراوەکەی سەرۆکی ئەنجوومەن بە نایاسایی ناودەبات و وەک هەوڵێکی نەرێنی بۆ تێکدانی ئارامی بەغدای لە قەڵەم دەدات. هاوپەیمانێتییەکە دەشڵێت، نوسراوەکە هاوکاتە لەگەڵ دیاریکردنی ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ لێپرسینەوە لە سەرۆکی ئەنجوومەن.
ئەمەش بزانە: ماوەیەکە سوننەکان شەڕێکی یاساییان لەدژی یەکتر دەستپێکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەیلولی ڕابردوو، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە پشکی هاوپەیمانی عەزم بەهۆی ئامادەنەبوون لە شەش دانیشتندا، کۆتایی بە ئەندامییەتی ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە لە حیزبی تەقەدوومی محەممەد حەلبوسی هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەنگی واژۆی بەرپرسان بەپێی پلەکانیان دیاری دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ناوەندی پێنج ڕێککار بۆ فراوانکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی ڕادەگەیێنێت