
ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی دیکەی گرووپی میدیایی ئاڤا دەستپێدەکات، کە پلاتفۆرمی دیجیتاڵی ئاڤانیوزە بە دیزاینێکی جوان و بە ناوەڕۆکێکی جیاواز. ئەوەی دەیبینن لە دیزاین و ناوەڕۆکدا بەرهەمی کۆمەڵێک گەنجی لێهاتووی کوردستانە و پشت بەستراوە بە توانای گەنجانی کوردستان.
ئاڤا نیوز لە ناوەڕۆک و داڕشتنی هەواڵدا پشت دەبەستێت بە قوتابخانەی سمارت برێڤیتی، کە خوێنەرەکانمان بەشێوەیەکی سادە و زیرەکانە دەتوانن هەواڵەکانمان بخوێننەوە و تێبگەن لەوەی بۆچی ئەو هەواڵەی دەیخوێننەوە شایەنی بڵاوکردنەوەیە.
گرووپی میدیایی ئاڤا خاوەنی دەستوورێکی ڕۆژنامەوانیی تایبەت بە خۆیەتی، کە لەلایەن سکووڵی ڕۆژنامەوانیی ئاڤا میدیاوە ئامادەکراوە و و بەمزووانە بڵاودەکرێتەوە.
ئاڤا میدیا لە دەستوورەکەیدا دیاریکردووە چی دەبێتە هەواڵ و چی نابێتە هەواڵ. کرۆکی دەستوورەکەش جیاوازی و داهێنان و هەروەها پاراستنی بەها باڵاکانی کوردستانە و لەسەروی هەمووشیانەوە پاراستنی بەهاکانی خێزان.
گرووپی میدیایی ئاڤا هیچ بابەتێک ناداتە بینەر، بیسەر و خوێنەرانی، ئەگەر ببێتە هۆی تێکدانی شیرازەی خێزان، بێهیواکردن و دروستکردنی خەمۆکی.
گەلی کورد خاوەنی ئیرادە و سیمبولی پیرۆزە، هەر بابەتێک ئەگەر ببێتە هۆی بێهیواکردن و لێدان لە پیرۆزییەکان، بەدڵنیاییەوە هیچ بەهایەکی بڵاوکردنەوەی نابێت لە ئاڤا میدیا، لەبەرامبەر ئەوانەدا ڕاستگۆیی و گواستنەوەی ئەو ڕووداوانەی ڕوودەدەن و بۆ خەڵک گرنگن وەک خۆی، بنەمای سەرەکی کارکردنمان دەبێت.
گرووپی میدیایی ئاڤا لە وەرزی نوێدا جیاواز کاردەکات، لە هیچ میدیایەک ناچێ و هیچ میدیایەکیش بە ڕکابەری خۆی نازانێت، چونکە کۆنسێپتی کارکردن و دەستوورە تایبەتەکەی جیاوازە.
ئەوەی لە وەزری نوێی ئاڤا میدیادا کاری لەسەر دەکرێت، بەوردی بیری لێکراوەتەوە ئینجا بڕیاری لەسەر دراوە، لە هەر بڕیاردانێکیشدا بەها باڵاکان و خێزان سەنتەر بووە، لەسەر ئەو بنەمایەش جگە لە ماوەی هەواڵیی تەلەڤزیۆن، چەندین بەرنامەی کۆمەڵایەتی، هونەری و سەرگەرمی بە مۆرکی کوردانە دەبینن، کە لەلایەن کەسانێکەوە پێشکەش دەکرێن خەمیان خەمی خەڵکە و خۆشەویستی خەڵکن.
گرووپی میدیایی ئاڤا جگە لە تەلەڤزیۆن و پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی ئاڤا نیوز، کەناڵێکی تایبەتی ناوخۆییشی بۆ وەرزش دەبێت، بە ناوی (ئاڤا سپۆرت)، کە لەلایەن تیمێکی لێهاتوو بەڕێوەدەبرێ و هەواڵەکانی وەرزش بڵاودەکەنەوە و بە زمانێکی سادە و ڕەوانیش شیکاریی بۆ دەکەن، کە یەکێک لەوانە شرۆڤەکاری ناودار چێنەر عەبدولقادر دەبێت.
گرووپە میدیاییەکەمان دەیەوێت ئەو دەستوورەی دایناوە بۆ کارکردنی خۆی، لە داهاتوودا ببێتە بنەمای کاری ڕاگەیاندن لە کوردستان، هەر لەو پێناوەشدا و بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی کاری ڕۆژنامەوانیی، سکووڵی ڕۆژنامەوانیی ئاڤا ڕادەگەیێنێت، کە ئامانج لێی پێگەیاندن و پێشخستنی توانای میدیاکارانی کورد و ئەو کەسانەشە کە خوازیاری کارکردنن لە میدیادا، بۆئەوەی لە داهاتوودا کەسانێک لەم مەیدانەدا کاربکەن، کە هاوشێوەی ئاڤا بیربکەنەوە و بزانن چی هەواڵە و چی هەواڵ نییە و بەها باڵاکان و خێزان لای ئەوانیش بنەمای سەرەکی کارکردن بێت.
سەروتاری ئاڤا میدیا بەردەوام دەبێت، تیمێکی تایبەت هەر جارەو لەسەر دۆخی کوردستان یان هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە کوردستانەوە هەبێت و پێویست بکات تاکی کورد لێی ئاگاداربن دەینووسن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






