حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی دەرکرد
- کوردستان
- 5 شوبات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان. وێنە- ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دەستپێکردنی ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی درا.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە 2025-02-02، هەمواری یاسای بودجەی سێ ساڵەی 2023 و 2024 و 2025ـی پەسندکرد، کە مادەی 12ـی تایبەت بە دۆسیەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو.
زانیاری بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاردرا بە دەستپێکردنی ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت.
لە لایەکی دیکەوە: ڕێکارەکانی گواستنەوەی خانەنشینی پێشمەرگە، سەربازی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شایستەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری پەسەند کرا.
باکگراوند: لەسەر داوای عێراق لە 25ـی ئاداری 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەرەوە لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیرا، دوای بڕیاری ناوبژیوانی کە لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی دەرچوو، بڕیاردرا ئەنقەرە قەرەبووی هەناردەکردنی بێ مۆڵەت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018 بداتە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە