
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا کۆبوونەوەیەکی فراوان و بەپەلە لە هێزە سیاسییەکان و سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو ناکۆکییە سیاسیانەی کە لەم دواییانەدا سەریان هەڵداوە.
وێنە گەورەکە: ڕاگرتنی کارکردن بە چەند یاسایەک لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، کاردانەوەی لایەنەکان و بە دیاریکراویش لایەنە سوننەکانی لێکەوتەوە. بەمەشەوە نەوەستا ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دژ بە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی وەستایەوە و بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕەتکردەوە، زۆری نەبرد دادگای باڵای فیدراڵیی وەڵامی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دایەوە و ڕایگەیاند "بڕیارەکانی بەپێی دەستوور پابەندکەرن".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و لێکەوتەکانی گۆڕەپانی سیاسی، داوا لە هێزە سیاسییەکان و سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکەین بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی فراوان و بەپەلە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق، بەمەبەستی یەکخستنی دیدگای نیشتمانی و کۆتاییهێنان بەو ناکۆکییە سیاسیانەی کە لەم دواییانەدا سەریان هەڵداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 4-5-2025، دادگای فیدڕاڵیی عێراق بەشێوەیەکی کاتیی کارکردنی بە هەرسێ یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی ڕاگرت، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایانەی لەبارەیانەوە تۆمارکراون لەلایەن دادگاکەوە یەکلایی دەکرێنەوە.
باکگراوند: لە 21-01-2025 پەرلەمانی عێراق هەر سێ یاسای گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، بەیەک پاکێج پەسەند کرد. دواتر دادگای فیدراڵی کارکردنی بە یاساکان بەشێوەکی کاتی ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت