سێ یاساکەی پەرلەمانی عێراق ناکۆکی لەنێوان دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی دادوەری دروست دەکات
- عێراق
- 6 شوبات
ئاڤا نیوز
بڕیارەکەی دوێنێی دادگای فیدراڵی لەبارەی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاسای لێبوردنی گشتی، یاساى باری کەسی و یاساى گەڕانەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەکانیان لەناوچە جێناکۆکەکان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەم بڕیارە هەموانی شۆک کرد، ئەوەی کە زۆر توڕە بوو سوننەکان بوون، چوونکە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی ئەوە دەدەن یاسای لێبوردنی گشتی دەربکەن و دەیان هەزار زیندانیکراوی سوننە ئازاد بکەن، وەکو خۆیان دەڵێن، بەناحەق دەستگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هاتە سەر خەت و گوتی، بڕیارەکەی مەحکەمەی فیدراڵی بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی پەرلەمان پەسەندی کردوون کاتییە و ئێمە وەکو دادگاکانی عێراق پابەندی نابین و یاساکان جێبەجێ دەکەین، بەتایبەتیش یاسای لێبوردنی گشتی.
بۆچوونی بەرامبەر: دادگای فیدراڵی لە وەڵامی فایەق زەیدان دەڵێ، هەموو بڕیارەکانمان بەپێی دەستوورە و دەبێ هەمووان پێوەی پابەند بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جاسم عومێری، سەرۆکی دادگای فیدراڵی سەر بە ڕێکخراوی بەدرە کە هادی عامری سەرۆکایەتیی دەکات. هاوکات فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش لە قەیس خەزعەلی و حەلبوسییەوە نزیکە.
ئەمەش بزانە: ئەم دوو دەسەڵاتە دادوەرییە چەندان قەراریان لە دژی هەرێمی کوردستان داوە و شەڕیان بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشت، ئێستاش شەڕەکە چووەتە بەر دەرگای خۆیان و یەکتر تۆمەتبار دەکەن بەوەی بڕیارەکانیان نادەستووری و سیاسییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
42 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






