
دیمەنی شاری قامشلی لە ڕپژئاوای کوردستان. وێنە - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، بڕیاری ڕاگرتنی هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی 90 رۆژ، زیان بە کەرتی خزمەتگوزاریی، پەروەردەیی و تەندروستی دەگەیێنێت و کێشەکانی کەمپی ئاوارەکانیش لە ناوچەکانیان زیاتر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە 20ـی مانگی ڕابردوو، ئیدارەی ئەمریکا بڕیاریدا هاوکارییە دەرەکییەکان لەڕێگەی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی 90 ڕۆژ ڕابگرێت، تا بزانرێت ئەو هاوکارییانە تا چەند لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەیاندا دەگونجێن.
لێدوانی فەرمی: ناجی حەبۆ، هاوسەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بڕیارەکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاوارە و کەمپەکان دەبێت، چونکە ناوچەکانیان بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن و هیچ دەروازەیەکی جێگرەوەی نێودەوڵەتیشیان بۆ هاوکارییەکان نییە، ئەو ڕێکخراوە ئەوروپییانەشی ئێستا هەن تەنیا 25%ـی هاوکارییەکان دابین دەکەن.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی هاوسەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکان:
- بڕیارەکە کاریگەری لەسەر کەرتەکانی تەندروستی، وزە، کشتووکاڵ، منداڵان، ژینگە، ئاوی خواردنەوە، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، ئابووری ناوخۆیی، ڕاهێنانەوەی دەروونی بەگشتی و بەتایبەت لە کەمپەکان دەبێت.
- 50 هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەن، 23%ـی ئەو ئاوارانەش لەخوار تەمەنی پێنج ساڵییەوەن.
- کەمی خۆراک و چاودێری تەندروستیی کە بەهۆی بڕیاری ڕاگرتنی هاوکارییەکان دروستدەبێت، کاریگەری لەسەر لانیکەم 20 هەزار ژن و منداڵ دروستدەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی فیلەندا لە عێراق کۆبوونەوە





