مەنسوور بارزانی: دەنگ بەو لایەنە بدەن کوردستان بەرەو پێشکەوتن و ئارامی و سەقامگیری دەبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
مەنسوور بارزانی، بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کرد و داوای لە دەنگدەرانی کوردستان کرد کە لە ڕۆژی دەنگدان، پێشمەرگە ئاسا بەشداریی بکەن و بە دەنگەکانیان پارێزگاری لە بەرژوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لێدوانی فەرمی: مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەکەم و گوڵان، لە بنکەی دێرەبوون لە سنووری قەزای زاخۆ بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کرد، دوای ئەوە قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی، "وەک پێشمەرگەیەک داوا لە هاووڵاتییان دەکەم ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی وەک پێشمەرگە بن و بە دەنگەکانیان پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن."
مەنسوور بارزانی، گوتیشی، "پەنا بە خوا ڕۆژی 11-11 هەمووان دەڕۆنە سەر سندووقی دەنگدان و بەشداری دەکەن، بە دەنگەکانیان پێگەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا زۆر بەهێز دەبێت."
جەختیشیکردەوە لەوەی، هەرکاتێک هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێشمەرگە بووبێت، پێشمەرگە ئامادەبووە بۆ پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژی دەنگدانیش پێشمەرگە بە بەباشترین شێوە ئامادەیە، بۆ ئەوەی نوێنەرانی خۆیان بنێرنە بەغدا."
لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەکەم و گوڵان هۆشداری دا بە دەنگدەران، دەنگ بەو لایەنە بدەن کە کوردستان بەرەو پێشکەوتن و ئارامی و سەقامگیری زیاتر دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی فیلەندا لە عێراق کۆبوونەوە





