کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دوادەخرێت
- عێراق
- 9 شوبات

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕیوەبردنی دەوڵەت. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بڕیاربوو شەوی ڕابردوو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆببێتەوە و نیگەرانییەکان لەبارەی بڕیاری ڕاگرتنی کارکردن بە سێ یاسا لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە تاوتوێ بکات، بەڵام بەمەبەستی دەرفەت بۆ دادگا بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو بابەتە، کۆبوونەوەکە دواخراوە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەڵێت یاساکانی لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان تائێستا لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاونەکراونەتەوە و نەکەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەهۆیەش ناکرێت فەرمانی سالارییان بۆ ڕاگرتنی کارپێکردنیان دەربچێت، بەڵام دادگای فیدڕاڵی جەخت دەکاتەوە کە بڕیارەکەی دەستوورییە و دەبێت هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پابەند بن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی شەرقلئەوست لە سەرچاوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت بەمەبەستی دەرفەتدان بە دادگای فیدڕاڵی دواخراوە تا چارەسەرێک بۆ ئەو فەرمانە سالارییەی بدۆزێتەوە کە بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە سێ یاسا دەریکردووە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئێستا لایەنەکان کار بۆ چارەسەری ئەو ناکۆکییە کەم وێنەیە دەکەن کە بەهۆی سێ یاساکە لەنێوان ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدڕاڵی ڕوویداوە، لایەنەکان بەگشتی و چوارچێوەی هەماهەنگیش بەتایبەتی دەیانەوێت چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەو ناکۆکییە بدۆزنەوە کە بۆ خوێندنەوەی دەستوور دروستبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






