کامێراکانی هاتووچۆ سەرپێچی بەکارهێنانی موبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی تۆمار دەکەن؟
- کوردستان
- 9 شوبات

کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتووچۆ لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لە بەشێکی زۆری شەقام و ترافیک لایتەکان، کامێراکانی هاتووچۆ بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان کەوتوونەتە کار و هاتووچۆی هەولێر شێوازی تۆمارکردنی سەرپێچییەکان بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات.
وینە گەورەکە: لە پاڵ پاڵاوگە نایاسایی و کارگەکاندا، ئۆتۆمبێلەکان کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە، دوای بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پاراستننی ژینگە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ڕێگریکردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و سزادانی سەرپێچیکاران گرتووەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی دانانی کامێراکانی هاتووچۆوە لە شوێنە جیاوازەکان، ڕووداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە، لە ئێستاشدا کامێراکان بەکارهێنانی موبایل و نەبەستنی پشتینی سەلامەتی تۆمار ناکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کامێرایانەی لە ترافیک لایتەکان دانراون، چوار سەرپێچی تۆمار دەکەن:
-نەوەستان لە چرای سووری ترافیکەکان.
-تێپەڕاندنی هێڵی تایبەت بە پەڕێنەوەی پیادە لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانەوە.
- تیژرۆیی لەکاتی دەرچوون لە ترافیک لایتەکاندا.
-وەستانی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێڕەوی دەستی ڕاست، لەو شوێنانەی تایبەتە بە پێچکردنەوە یان سووڕانەوەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە.
لەلایەکی دیکەوە: هاتووچۆی هەولێر چاودێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە دوکەڵی زیانبەخشیان هەیە و ژینگە پیس دەکەن، تەنانەت هەندێکجار دەبنە بەربەستی بینین بۆ شۆفێران، بەمەش دەستیان بەسەردا دەگیرێت و ناچار دەکرێن بە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان، بەپێی ڕێنماییەکانی هاتووچۆش سزا دەدرێن.
بۆچی گرنگە: کامێراکان کاریگەریی تەواویان لەسەر کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ هەیە، بەمەش هاونیشتمانیان لە زیانە گیانی و ماددیییەکان دەپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






