
وێنەی كاتی دەنگدان- محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێنمایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، لە بازنەیەکی هەڵبژاردندا حیزبێک ناتوانێت لە یەک کاتدا لەناو دوو هاوپەیمانێتیدا بێت.
وێنە گەورەکە: یەکشەممە 03-03-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریکردنی ڕۆژی 10-06-2024، وەک هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، دواتر ئەوە کۆمیسیۆن ڕێکارەکانی دەستپێکرد و وادەی تۆمارکردنی لیست و قەوارە سیاسییەکانی لە دیاریکرد.
لێدوانی فەرمی: مەرجە لایەنە سیاسییەکان لەسەرجەم بازنەکاندا لیستی کاندیدان پێشکەش بکەن، هیچ حیزبێک ناتوانێت لە یەککاتدا لەنێو دوو هاوپەیمانێتیدا بێت، هەر لایەن و قەوارەیەک دەبێت پێنج ملیۆن دیناری عێراقی وەک ڕێکارەکانی تۆمارکردن بە کۆمیسیۆن بدات. جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
زانیاریی زیاتر: هەر لیست و قەوارەیەک بیەوێت لە بازنەیەکی هەڵبژاردن پاشەکشە بکات، مەرجە لە ڕێگەی سەرۆکی حیزبەکەوە بێت.
باکگراوند: بە گوێرەی ڕێنمایی کۆمیسیۆن، سیستەمی هەڵبژاردن بازنەیی دەبێت و هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنە دابەش کراوە. 100 کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە دابەش دەبن:
-هەولێر 34 کورسی
- سلێمانی 38 کورسی
- دهۆک 25 کورسی
- هەڵەبجە 3 کورسی
هەر كەسێک بیەوێت خۆی لە بازنەیەكدا بەربژێر بكات پێویستە ئەم مەرجانە تێدابێت:-
ــــ دەبێت ناوی لە سیستەمی بایۆمتری تۆماركرابێت.
ـــ هاونیشتمانی هەرێمی كوردستان بێت و دانیشتووی سنووری ئەو بازنەیە بێت كە خۆی لێی بەربژێر كردووە.
ـــ تەمەنی لە 25 ساڵ كەمتر نەبێت
ــ بەشدار نەبووبێت لە تاوانەكانی دەسەڵاتی ستەمكار.
ـــ سزای زیندانی نەدرابێت بەتۆمەتی بێ ڕەوشتی، كەیسی كۆمەڵایەتی، كوشتنی بە ئەنقەست، لە هیچ دۆسیەكی تاوان بەشدار نەبووبێت، بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەر دانی سامانی گشتیی سزا نەدرابێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت