
دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی چوار سکاڵای پەیوەست بە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو سکاڵایانەی کە لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراون پیكهاتوون لە:- لابردنی مەرجی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، لابردنی سزای هاتووچۆ و ڕسوماتی مەرجەکانی تووندوتۆڵی، هاوکات هەر سبەی بڕیارە لەسەر سکاڵایەکی سەرۆککۆماری عێراق، دادگاکە دانیشتنێکی تایبەت ڕێکبخات.
زانیاریی زیاتر: وردەکاریی سکاڵاکان بەمشێوەیەیە:-
یەکەم: کەسێک بە ناوی (خالید مستەفا حوسێن)، لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکردووە بە پشتبەست بە ماددەی (2 و 104)ـی دەستووری عێراق، داوا دەکات لەسەر بەكارهێنانی وشەی (ئەنفالكراوان) کە لە قورئاندا هاتووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان دەکات، پاساوەکەشی ئەوەیە وشەی ئەنفالکراوان لە قورئاندا هاتووە، پێچەوانەی حوكمەكانی ئایینی ئیسلامە و بەگوێرەی ماددەی دووی دەستوور كارێكی ناڕەوایە.
هەر پەیوەست بەم بابەتەوە: پارێزەرێک کە پێشتر لە دادگای فیدراڵی لەبارەی کەیسەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان کاری کردووە، بۆ ئاڤا دەڵێت، ئەم هەوڵە سووكایەتییە بە قوربانیانی ئەنفال و زیانی مەعنەوی بە سەدان هەزار كەسوکاری ئەنفالكراوان دەگەیەنێت، بۆیە پێموانییە دادگای فیدراڵی بڕیارێکی لەمشێوەیە دەربکات و بکەوێتە هەڵەیەکی لەمجۆرە. پێشتریش دادگای فیدراڵی دوو جار لەسەر داواى نوێنەرى یاسایی پەرلەمانى کوردستان تاوتوێکردنی ئەم سکاڵایەی دواخستبوو.
دووەم: سكاڵای دووەم هەر لەلایەن هەمان کەس تۆمارکراوە داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات، داوا دەکات حکومەت و پەرلەمانی کوردستان پابەند بکات بەوەی دیوان بۆ مەزهەب و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بکەن و سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بێت، بەشێوەیەک کە دەستەی سەربەخۆبن لەڕووی دارایی و کارگێڕییەوە و بەیاسایەکی تایبەت ڕێکبخرێت. ئەم سکاڵایەش پێشتر دووجار دواخرابوو.
سێیەم: ئەم سکاڵایە لەلایەن سێ پارێزەرەوە (ئاسۆ هاشم، موحسین هەرتەلی و سەردار شێخانی) دژی مەرجەکانى فرەژنى لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، سکاڵاکاران داوا دەکەن ماددەی یەکەمی هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە (15)ی ساڵی(2008)ی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستووری بناسێنێت، کە هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراقە و دوو مەرجی ئەو یاسایەی بۆ فرەژنی راگرتووە و لەبری ئەوە(7)مەرجی داناوە، پێشتر تاوتوێکردنی ئەم سکاڵایەش چەندجارێک دواخرابوو.
چوارەم: ئەم سکاڵایە بۆ لابردنی پێبژاردن (غەرامە)ی هاتووچۆ و غەرامەی تیژڕۆیی و ڕسوماتى مەرجى تووندوتۆڵی ئۆتۆمبێل تۆمار کراوە، سکاڵاکات داوا دەکات سەرپشککردنی وەزیرى ناوخۆ بە زیادکردن یان کەمکردنەوەى رسومات و پێبژاردنى هاتووچۆ بەگوێرەى فەرمانى ژمارە 86 ی دەسەڵاتى ئیئتلاف لە 2004 بە نادەستوورى بناسێنێت.
هەروەها سکاڵاکار داواى کردووە ئەو رسوماتە هەڵبوەشێنرێتەوە، کە هاووڵاتیان لە هەرێمى کوردستان دەیدەنە کۆمپانیاکانى مەرجى تووندوتۆڵى، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەى ئەو پێبژاردنانەى تیژڕۆیی ئۆتۆمبێل، کە لەسەر رێگەیەکى دیاریکراو و لە یەک رۆژدا دووبارە ببێتەوە.
پێنجەم سکاڵا: بڕیارە سبەی چوارشەممە دادبینی بۆ بکرێت، ئەویش تایبەتە بە مووچە و لەلایەن د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق تۆمار کراوە.
سەرۆککۆمار سکاڵاکەی لەسەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی تۆمار کردووە و داوا دەکات دادگا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان بدات، بەبێ هیج بیانوویەکی تەکنیکی و میزان موڕاجەعە و ئەو کۆتانەی بۆی دانراوە، ئەمری وەلائی بۆ دابینکردنی مووچەی بێ مەرج بەتەواوی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەربکات، بە شێوەیەكی بەردەوام بەبێ وەستان، لەگەڵ بەبانكیكردنی مووچەیە بەپێی ڕێنماییەكانی بەبانكیكردنی مووجە بەپیی ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕازیلی بە شێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داهاتی نانەوتی تا ساڵی 2028 بە 79 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنێت
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک تاوانباری مەترسیدار لەبەغدا دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران شکست بێنێت کارەسات دروست دەبێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هێنانی کرێکار لە پێنج وڵاتەوە قەدەغە دەکات