عێراق ئەزموونێکی دیکەی هەرێمی کوردستان لەبواری هاتووچۆ دووبارە دەکاتەوە
- کوردستان
- 12 شوبات

سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە بەکارهێنانی لە هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجار وەزارەتی ناوخۆی عێراق کارکردن بەو ئامێرانە ڕادەگەیێنێت کە لە ڕێگەیەوە ڕێژەی بەکارهێنانی کحول و ماددەی هۆشبەر لەلایەن شۆفێرانەوە دیاری دەکات.
بۆچی گرنگە: لە هەرێمی کوردستان ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە کار بەم تەکنۆلۆژیایە دەکرێت بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکان بە تایبەت بۆ ئەوانەی لەژێر کاریگەریی ماددە کحولییەکان یان هۆشبەرەکان شۆفێریی دەکەن و دەبنە هۆی نانەوەی کارەسات بۆخۆیان و دەورووبەریان.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو، شاندێکی بەڕیوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی عێراق سەردانی شاری هەولێریان کرد و ئامانجی سەردانی شاندەکەش سوودبینین بوو لە ئەزموون و شێوازی کارکردن و ئەو پێشکەوتنەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بەدەستی هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا بۆ یەکەمجار کارکردنی بەو ئۆتۆمبێلانە لە عێراق ڕاگەیاند کە لە ڕێگەیەوە دەستنیشانی ڕێژەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کحول لە لەشی شۆفێر دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن حەمەدئەمین، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەمیانی سەردانەکەیاندا، شاندەکەی هاتووچۆی عێراق سەرسام بوون لەو بەرەو پێشچوونەی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بەدەستی هێناوە بەتایبەتی سوودبینین لە تەکنۆلۆژیای سەردەم و بڕیاریاندا ئەم ئەزموونەی هەرێمی کوردستان بگوازنەوە بۆ شارەکانی دیکەی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی یاسای هاتووچۆی ژمارە 86ـی ساڵی 2004، لێخوڕین لەژێر کاریگەریی سەرخۆشی یان بێهۆشی سزاکەی بەمشێوەیە:
1. سزا دەدرێت بە بەندکردن کە ماوەی کەمتر نەبێت لە (سێ مانگ) و زیاتر نەبێت لە (یەک ساڵ) یان پێبژاردن کەمتر نەبێت لە (سێ سەد هەزار دینار) و زیاتر نەبێت لە (پێنج سەد هەزار دینار) یان بە هەردوو سزایەکە لەگەڵ گلدانەوەی سواڕۆکە بۆ ماوەی (ساڵێک)، هەر کەسێک سواڕۆکەی لێبخوڕی لەژێر کاریگەریی سەرخۆشی یان بێهۆشکەر، دەکرێت مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لێ بکێشرێتەوە بۆ ماوەی کەمتر نەبێت لە (دوو مانگ) و زیاتر نەبێت لە (یەک ساڵ).
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






