
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، سەرچاوە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند بڕیارێک بۆ قەزای شنگال دەردەکات، دیارترینیان تەرخانکردنی بڕی 50 ملیار دینارە بۆ ئاوەدانکردنەوە قەزاکە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سوودانی سەردانی پارێزگای نەینەوا و قەزای شنگالی کرد. ئەمە یەکەم سەردانی سوودانی بوو بۆ شنگال دوای دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا و یەکە ئیدارییەکانی قەزای شنگال، سوودانی چەند بڕیارێکی دەرکرد:
یەکەم: پابەندبوونی حوکمەتی ناوەندی بۆ حکومەتە خۆجێیەکان دووپاتکردەوە.
دووەم: پابەندبوونی حکومەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەوروبەری بەشێوەیەکی فراوان ڕاگەیاند.
سێیەم: لە سندووقی ئاوەدانکردنەوە بڕی 50 ملیار دیناری بۆ شنگال و دەشتی نەینەوا تەرخان کرد.
چوارەم: بڕیاری کردنەوەی چەند فەرمانگەیەکی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی شنگال دەرکرد.
پێنجەم: بڕیاری دا فەرمانگەی شەهیدان لە شنگال بکرێتەوە بۆ کارکردن لەسەر دۆسیەی قوربانییان.
بۆچی گرنگە: دەرکردنی ئەم بڕیارانە هاوکار دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان و گەڕانەوەی ئاوارەکان لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا.
باکگراوند: 10 ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت، هێشتا قەزاکە ئاوەدان نەکراوەتەوە و زۆربەی ئاوارەکانیش نەگەڕاونەتەوە. دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵیش هێشتا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی قەزاکە جێبەجێ نەکراوە، کە دیارترین خاڵی دەرکردنی هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی و پەکەکەیە.
ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا باسی سەردانەکەی سوودانی بۆ شنگال دەکەن
مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سوودانی دەکات

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە