هەنگاریا: دۆخی سەقامگیری هەرێمی کوردستان فاکتەرە بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی بیانی
- کوردستان
- 14 شوبات

وێنە ئاڵای وڵاتی هەنگاریا و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دۆخی سەقامگیری ئاسایش و كرانەوەی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەڕووی جیهاندا، ڕۆڵیان هەیە لە ڕاكێشانی سەرمایەی بیانی بۆ ناوچەكە.
وێنە گەورەكە: بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازییان لە كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی بازرگانی ئەو وڵاتە كرد.
لێدوانی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەروەر كەمال هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری بازرگانی، بە شاندە هەنگاریەكەی ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستان مەبەستیەتی پەیوەندییە دێرینەكانی لەگەڵ وڵاتی هەنگاریا پەرە پێبدات، بەتایبەت لە بوارەكانی بازرگانی و گەشتوگوزاردا.
ئەتیلا تۆث، کونسوڵی گشتيی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان، باسی لەو هۆكارانە كرد كە ڕۆڵیان هەیە لە ڕاكێشانی سەرمایەی بیانی بۆ ناوچەكە، دووپاتیشی كردەوە دۆخی سەقامگیری ئاسایش و كرانەوەی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەڕووی جیهاندا، دوو فاكتەری بەهێزن بۆ ڕاكێشانی وەبەرهێنانی بیانی.
زانیاریی زیاتر: جگە لە بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی، هەریەک لە تیمی ڕاوێژکارانی وەزارەت، بەڕێوەبەرانی گشتيی پلاندانان و بازرگانی، بەڕێوەبەرانی هێما بازرگانیيەكان و کۆمپانیاکان و گەشەپێدانی پیشەسازيی هەولێر، ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون و سەرنج و تێبینییەكانیان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان و هەنگاریا خستەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






