
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە'
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 26 ساڵ بەسەر دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە'، تێدەپەڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 15-2-1999، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە وڵاتی کینیا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا و تورکیا و ئیسرائیل دەستگیر کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، گواسترایەوە بۆ تورکیا و لە زیندانێکی تاکەکەسی لە دوورگەی ئیمرالی لە دەریای مەڕمەڕە لە تورکیا ڕاگیرا تاوەکو ئێستا.
قووڵتر: ساڵانە لایەنگرانی پەکەکە خۆپیشاندان دەکەن و داوا دەکەن ڕێبەرەکەیان ئازاد بکرێت، لە ڕۆژی دەستگیرکردنیشی چالاکی جۆراوجۆر دەکەن و تاوەکو ئێستا چەندین کەسیش بۆ ئەو مەبەستە خۆیان سووتاندوە.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 16ی ئەم مانگە، شاندی دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لە چوارچێوەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، چاویان بە سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرپرسانی دیکەی حزبیی و حکومی هەرێمی کوردستان بکەوێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت، دوای دیدارەکانی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی، پەیامی نوێی ئۆجەلان لەبارەی قۆناغی نوێی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاوبکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە