مەیاحی: عێراق پێویستی بە 20 ساڵی دیکە هەیە بۆ ئەوەی گرفتی کارەبا چارەسەر بکات
- عێراق
- 15 شوبات

دیمەنی چەند تاوەرێکی کارەبا، وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پارێزگاری واست ڕایدەگەیێنێت، لە عێراق شتێک نییە بەناوی کارەبای نیشتمانی و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆ چارەسەکردنی کێشەی کارەبا لە عێراق پێویستیان بە 20 دیکە هەیە و دەشڵێت عێراق نیوەی ئەو کارەبایە بەرهەم دەهێنێت کە پێویستیەتی.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەو بودجە زەبەلاحەی لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردوو بۆ کەرتی کارەبا لە عێراق تەرخانکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کێشەی کەمی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان چارەسەر بکرێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ میدیای عێراق ڕایگەیاند: سیستمی کارەبا لە عێراق پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی تەکنیکی هەیە، وەزارەتی کارەبا ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایانی لەدەستداوە، تەنانەت شارەزا ڕاستەقینەکانیش پەراوێزخراون یانیش لە وەزارەت دووخراونەتەوە.
- شتێک نییە بەناوی کارەبای نیشتمانی، ئەگەر لە بەسرە کارەبا ببڕێت ئەوا لە هەموو عێراق کارەبا دەپچڕێت، لەلایەکی دیکە قەبارەی ئەو کارەبایەی بەفیڕۆ دەچێت دەگاتە 60%.
- بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لە عێراق پێویستیمان بە 20 ساڵی دیکە هەیە، بەڵام ئەگەر پەنا بۆ پلانی جێگرەوە ببرێت ڕەنگە زووتر چارەسەر ببێت، وەکو بەکارهێنانی وزەی خۆر، ڕاگرتنی ئەو بەهەدەردانەی لەسەر کارەبا هەیە.
- ئێستا عێراق پێویستی بە بەرهەمهێنانی 50 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام 25 هەزار مێگاوات بەرهەم دەهێنێت، واتە 50% لە پێویستی خۆی کەمتر بەرهەم دەهێنێت.
ئەوەی پێویست بیزانیت: لەم مانگەدا لە دوو کاتی جیاواز کێشەی کوژانەوەی گشتی لە وێستگەکانی دابەشکردنی کارەبای پارێزگاکانی باشووری عێراق ڕوویدا و بەهۆیەوە کارەبای هەرسێ پارێزگای بەسرە، زیقار و مەیسان پچڕا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت