وڵاتانی زلهێز پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپات دەکەنەوە
- کوردستان
- 15 شوبات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسی میونشن. وێنە - سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان وەک ژمارەیەکی قورس لە ناوچەکەدا سەیردەکرێت، وڵاتانی جیهانیش لەزاری بەرپرسانی باڵاوە پەیامی پشتیوانی و پشتگیری بۆ دووپات دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لەپاڵ سەرکردەی وڵاتانی زلهێزی جیهان بەشدار بوو، لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفرانسەکەشدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی هەبوو، هەموویان پەیامی پاڵپشتی و پشتیوانییان بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا 12 کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردە دیارەکانی جیهان و ناوچەکەدا کرد، دوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆخى سووريا و ناوچهكه، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیان بوو.
بەشێک لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسی میونشن:
٠ لە کۆبوونەوەیەی لەگەڵ گويدۆ كرۆسێتۆ وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا، تیشک خرایە سەر بەردەواميی پشتگیريی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاريی سەربازی و ئەمنی لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا، هاوکات ستايشى ڕۆڵى ههرێمى كوردستانى كرد له پاراستنى سهقامگيرى له ناوچهكهدا.
٠ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگريی ئەڵمانیا کۆبوویەوە، بۆریس پیستۆریوس پابەنديى ئەڵمانیای بۆ پشتگیريی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ڕایانگەیاند: "ئەڵمانیا بۆ بهرهنگاربوونهوهى تيرۆر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە".
٠ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سهرۆكى كۆمیسيۆنى يهكێتيى ئهورووپا كۆبووهوە، لە دیدارەکەدا ئاماژە بە قارەمانێتی هێزی پیشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە درا و باسی ڕۆڵی ئافرەتانیش لە پێگە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەرکرا.
٠ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شێخ ئهحمهد عهبدوڵڵا ئەلئهحمهد ئەلسهباح، سهرۆكوهزيرانى كوێت، پهيوهندييهكانى وڵاتەکە لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، پهيوهندييهكانى ههولێر و بهغدا، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكهتاوتوێ كران.
باکگراوند: كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن گەورەترین كۆنفڕانسی جیهانە لە جۆری خۆیدا، یەكەمجار لە ساڵی 1963 بەڕێوەچوو، ئەمساڵ 61ـەمین كۆنفڕانسی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو 16ـی شووبات بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت