بە گوژمەی 90 ملیار دینار دەست بە درووستكردنەوەی ڕێگای شەقڵاوە - هەریر دەکرێت
- کوردستان
- 16 شوبات

دیمەنی کارکردن لە ڕێگای سەرەکی شەقلاوە - هەریر. وێنە - ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
كارەكانی درووستكردنەوەی ڕێگای سەرەكی نێوان شەقڵاوە و هەریر دەستی پێكردەوە، كە هاتووچۆی نێوان پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران ئاسانتر دەكات.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی بایەخدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سێكتەری ڕێگاوبان، بە گوژمەی 90 ملیار دینار دەستكرا بە تەواوكردنی پڕۆژەی ڕێگەی شەقڵاوە - هەریر كە ماوەی دوو ساڵ بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دیاریكراوە و لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردن و بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد وەلی حوسێن، بەڕێوەبەری پڕۆژەكە ڕایگەیاند، سەرجەمی ڕێگاكە بە دەستی كاری ناوخۆ دروست دەكرێت و درێژییەكەی 10 كیلۆمەترە، دوو ئۆڤەرپاس لەخۆدەگرێت؛ یەكێكیان لە ناوچەی پیشەسازیی شەقڵاوە بۆ ئاسانكاری پێچكردنەوەی ئەوانەی مەبەستیانە بچنە ناوچەی پیشەسازیی شەقڵاوە، ئۆڤەرپاسی دووەمیش لەپێش تونێلی میراوە دەبێت بۆ ئەو گوندانەی لەسەر ڕێگاكەن، هاوكات نۆژەنكردنەوە و ڕووناككردنەوەی هەردوو تونێلی ماوەران و میراوە لەخۆدەگرێت.
بۆچی گرنگە: ڕێگاکە لەلایەک هەرێمی کوردستان و ئێران بە یەکەوە دەبەستێتەوە، لە لایەکی تریش ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە كە دەبێتە ئاسانكاری زیاتر بۆ جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری، هاوكات بە تەواوبوونی ڕێگاکەش، جەنجاڵی لە شارۆچکەی شەقڵاوە کەم دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت