
هێزەکانی ناتۆ لە عیراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق کار بۆ هێنانەدی 32 ئامانجی درێژخایەن دەکەن، جەختیش دەکاتەوە کە هێزەکانی ناتۆ بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە عێراق دەمێننەوە.
بۆچی گرنگە: لەپاڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش، هێزەکانی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ـش لە عێراق ڕاهێنان و ڕاوێژ پێشکەش بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن، ڕاوێژی ناتۆ زیاتر لە بواری پاراستنی ئاسایش و شارەکان و چۆنییەتی بەهێزکردنی هەماهەنگیی و پێکەوەکارکردنی هێزە ئەمنییەکانە.
لێدوانی فەرمی: لوکاس شرورس، فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند، نێردەی ناتۆ کار بۆ هاوبەشییەکی درێژخایەن لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات، بەتایبەتیش کە ئێستا کاری هاوبەشیان پێی ناوەتە ساڵی حەوتەم، لە چوارچێوەی پێدانی ڕاوێژ و ڕاهێنانیش بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە عێراق دەمێننەوە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی لوکاس شرورس:
٠ لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆی عێراق کار لەسەر 32 ئامانجی درێژخایەن دەکەین لەوانەش چاکسازیی دامەزراوەیی، ئامادەکردنی هێزە ئەمنییەکان بۆهەر ئاستەنگییەک لە داهاتوودا لەگەڵ ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکان بەگوێرەی پێوەرەکانی ناتۆ.
٠ دۆخی ئێستای عێراق ئارامە، بەڵام بوونی زیندانەکانی داعش لە سووریا و مەترسیی هەڵهاتنیان، مەترسییە لەسەر عێراق.
بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ سووریا و چۆنییەتی ئەنجامدانی مانۆڕ و بوونیادنانی بنکەی سەربازی، ڕاوێژ بە هێزەکانی عێراق دەدەین.
عێراق وڵاتێکی گەورەیە و ژمارەیەک دراوسێی هەیە، ئەوەش وایکردووە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی سنوور ئاستەنگییەکی بەردەوام بێت.
هێشتا زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا باوەڕیان وایە دۆخی عێراق نائارامە، بۆیە ئەرکی ئێمەیە بیسەلمێنین کە دۆخی عێراق بە کرداری باشتر بووە، لەم ڕووەشەوە ناتۆ بەردەوام پشتیوانی ئاسایشی عێراق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت