
یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
عێراق لە کڕینی گاز و کارەبای ئێران بێبەش دەبێت و هاوینێکی سەخت و بێ کارەبایی چاوەڕوانی عێراقییەکان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرای دەکات، ژمارەیەک کۆمپانیای ئێرانی بۆ ئەوەی لە سزاکانی ئەمریکا پارێزراو بن، لە عێراق کۆمپانیایان دامەزراندووە. بۆ ئەوەی گازی سروشتی لە ئێرانەوە دابین بکەن و وێستگەکانی کارەبای لە عێراق پێ بەگەڕ بخەن، ئینجا هەر خۆیان پارەی کڕینی گاز و کارەباکە ببنەوە ئێران، بەڵام ئێستا ئەوە لای ئەمریکا ئاشکرا بووە و ترەمپ فەرمانی دەرکردووە هەوڵەکان خێرا بکرێن ئێران بەتەواوی لە سیستەمی دارایی عێراق داببڕێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو قەیرانە لە ئێستاوە دەستی پێکردووە، پێنجشەممەی ڕابردوو، بەهۆی پچڕانی کارەبا لە بەسڕە و چەند پارێزگایەکی دیکەی باشووری عێراق، 35 بیر لە کێڵگەکانی نەوت کوژانەوە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 57 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کەمی کرد. هاوکات هێڵی 400ـی میسان – واستیش پەکی کەوتووە.
لە لایەکی دیکەوە: قەیرانی دابینکردنی گازی سروشتی لە نێوخۆی ئێرانیش کێشەی کارەبای لە وڵاتەکە دروست کردووە. کە بەهۆی ئەو قەیرانەوە، لە 24 پارێزگای ئێران قوتابخانە و فەرمانگەی حکومی لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە داخراون، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ئێرانیش دەڵێت، قەیرانی سووتەمەنی تەواوی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
وادەی هەڵبژاردن لە سووریا دیاری کرا
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی شەقامە قیرتاونەکراوەکانی زاخۆ لە 65% کەمبووەتەوە بۆ 15%
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
59 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران بەشێکی دیکەی کۆڕنیشی زاخۆی کردەوە و هانیشتمانییان دڵخۆشن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لە زاخۆ کرایەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک ڕۆژدا دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە موسڵ ژمارەیەک قاچاخچیی نەوت دەستگیر کران