دیمەنی تێپەڕینی بارهەڵگر لە بازگەی کەرکووک. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هەر کارگەیەک لە کوردستان بۆ ناردنی کەلوپەلەکانی بۆ شارەکانی دیکەی عێراق باڵانسێکی هەیە و لە مانگێکدا بۆی هەیە 20 بارهەڵگر ڕەوانە بکات، بازگەکانی عێراق ڕێپێدانی ئەو کارگانەی کۆپی کردووە و بە تەزویر لەسەر حیسابی ئەوان بەرهەمیان ڕەوانە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 5 مانگە لەلایەن بازگەکانی عێراقەوە ڕێگری لە چوونی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق، بە بیانووی ئەوەی کە لە مانگی 8ـی ساڵی ڕابردوو بڕیارێک دەرچوو کە دەبێت هەموو کارگەکانی کوردستان دووبارە بچن و کارگەکانی خۆیان لە بەغدا تۆمار بکەن، دوای ئەوە لە کۆتایی مانگی 9ـەوە بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕێگری کرا لە چوونی بەرهەم بۆ ئەوێ .
زانیاریی بەدەستهاتوو: عوبەید هەرکی پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە، دەرکەوتووە دۆخەکە زۆر ئاڵۆزترە لەوەی کە هەیە و کێشەکە گەورەترە .
زانیاریی زیاتر: بەشێکی خاوەن کارگەکان چوون و خۆیان تۆمارکردووە تاوەکو ڕێگری لە بەرهەمەکانیان نەکرێت، داواکارییەکانی بەغدایان جێبەجێکردووە ئێستا بەرهەمی خۆیان هەناردە دەکەن، بەڵام ئەو کارگانە هەر یەکەو باڵانسێکی هەیە ، بۆ نموونە کارگەیەکی شەربەت لە مانگێکدا بۆی هەیە 20 بارهەڵگر ڕەوانە بکات، ئەو باڵانسەیان لێ دەدزرێت و خۆشیان نەیانزانیوە.
بە قسەی بازرگانێک کە بۆ ئاڤا قسەی کردووە، بازگەکانی عێراق ڕێپێدانی ئەو کارگانەی کۆپی کردووە و بە تەزویر لەسەر حیسابی ئەوان بەرهەمیان بردووە و کەسیش نییە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات.
هەر کۆمپانیایەک بیەوێت بەرهەمی خۆی هەناردەی عێراق بکات، یان دەبێت کۆدی پیشەسازی عێراقی هەبێت یان دەبێت 500 بۆ 600 دۆلار وەکو بەرتیل لە بازگەکانی مۆسڵ و کەرکووک بدات.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە ئاگادار نەبووینە و دەبێت بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە بکرێت، دەشڵێت بڕیارە لیژنەیەکی هاوبەش لە کوردستان و بەغدا لەسەر پرسی ڕێگریکردن لە بەرهەمی کارگەکانی کوردستان پێک بهێنرێت.
ژمارەیەکی زۆر کارگەش بەهۆی ڕێگرییەکە بەرهەمهێنانیان کەمکردووەتەوە و چەند کارگەیەکیش کارەکانی خۆیان راگرتووە و قفڵیان لە دەرگاکەی داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






