سەبارەت بە ئاڵۆزییەكانی شەناغە پەیوەندیی بە وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەكرێت
- کوردستان
- 17 شوبات

دیمەنێک لە گرژییەکانی سوپای عێراق و جووتیارانی کورد. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی گوندی شەناغەی سنووری كەركووك، پەیوەندیی بە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەكرێت بۆ ئەوەی بەرپرسانی باڵای عێراق ئاگادار بكاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2025-02-17، لە گوندی شەناغەی سنووری پردێ لە پارێزگای کەرکووک، سوپای عێراق بۆ ڕێگریکردن لە جووتیاران بۆ كێڵانی زەوییە کشتووکاڵییەکان بەمەبەستی داچاندن هەڵیکوتایە سەریان و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوامان لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی پەیوەندیی بە بەرپرسانی بەغداوە بکات ئەم ڕێگرییە ڕابگیرێت، هاوكات داواش لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا دەكەین پەیوەندیی بكەن بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ڕاگرتنی سوپای عێراق لە هەڵكوتانە سەر جووتیارانی كورد لە كەركووك و ڕێگریكردن لە كێڵانی زەوییەكانیان، ئەمە غەدرێكە لە گەلی كورد دەكرێت و ئێمەش بەرگریی لە گەلی خۆمان دەكەین.
لە لایەکی دیکەوە: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکات رێگا لە دەستتێوەردانەکانی هێزەکانی سوپا بگرێت لە کەیسی زەویوزاری دێهاتەکانی کەرکووک و دەوروبەری و فەرمان بە یەکەکانی سوپای وڵات بکات پابەندی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی و دەستوری خۆی بێت لە دەستوەرنەدان لە گرفتە ناوخۆییەکانی ناو کۆمەڵگەی عێراقی و پێکهاتەکانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆی 500 پارچە زەوی لە گوندی شەناغە، 498 پارچە زەوی بە نووسراوی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک هیچ کێشەیەکی زەویوزاری لەسەر نییە، واتا بەو نووسراوە فەرمییە دەتوانن کاری کشتوکاڵی لەسەر زەوییەکانیان بکەن، بەڵام سوپا ڕێگە نادات، کە ئەمەش پێشێلی بڕیاری پەرلەمانە کە دوای نیو سەدە بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی مەجلیس قیادە سەورەی ڕژێمی بەعس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






