
چەند چەکدارێکی حەشدی شەعب. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایکرد، بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پەیوەستە بە پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبییەوە، عامریش لەپەرلەمانەوە دڵنیایی لەپەسەنکردنی دەدات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر عێراق دەستیپێکرد، بە فتوای ئاینیی لە نەجەف ئەو گرووپە چەکدارییە دروستکرا، دواتر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی بە زۆرینەی دەنگ لە 2016 پەسندکرا و هێزەکەی کرد بە هێزێکی یاسایی لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەکانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: عارف حەمامی پەرلەمانتاری عێراق لەچوارچێوەی هەماهەنگی ڕاگەیاند: زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکانی ئێستا و داهاتوو نابن، تاوەکو یاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی نەکرێتە نێو بەرنامەی کاری پەرلەمان و دەنگی لەسەر نەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە میانی سەردانی بۆ پەرلەمانی عێراق، هادی عامری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی بەدر دووپاتی کردەوە، سەرجەم ئاڵنگاریەکانی بەردەم یاسای حەشدی شەعبی چارەسەر دەکرێن و بە دڵنیاییەوە پەسەند دەکرێت، چونکە یاسایەکی گرنگە.
ئەمەش بزانە: بەهۆی ئامادەنەبوونی زۆربەی پەرلەمانتارە شیعەکان بەتایبەتی ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەردوو دانیشتنی یەکشەممە و دووشەممە 16 و17-2 -2025 بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت





