محەممەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
محەممەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی گوندی شەناغەی سەر بە پارێزگای کەرکووک دەڵێت "با نەیارانی کورد بزانن چیتر سوکایەتیکردن بە جووتیارانی کورد قبوڵناکرێت"
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کاتێکدا جووتیارانی کورد لە ناوچەی سەرگەڕان سەرقاڵی کێڵانی زەوییەکانیان بوون، هێزێکی سوپای عێراق هێرشی کردە سەریان و گرژی و ئاڵۆزی درووست بوو.
بڵاوکراوەی فەرمی: سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ژێر ناوی "شێری ماڵ و ڕێوی مەیدانی شەڕەکان" پەیامێکی بڵاو کردەوە و تیێدا چەند خاڵێکی خستوەتەڕوو:
بەداخەوە دوای نیوەڕۆی 2025-02-17، هەندێک سەربازی سوپای عێراق، بەشێوەیەکی دڕندانەوە نامرۆڤانەو نابەرپرسانەو بێڕێزانە، پەلاماری جوتیارانی کوردی کەرکوکیان لەسەر موڵک و ماڵ و گۆڕی بابو باپیرانیان دا، وێڕای ئەوەی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستەیان دەکەین، وەک پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئامادەی هەموو ئەگەرێک و پشتیوانییەکین، هاوکات ئەم چەند خاڵە دەخەینەڕوو:
٠ سوپای عێراقی مێژووی پڕ لەتاوانی دژی کورد، بەم هەڵوێستەیان سەلماندیان درێژەپێدەری هەمان ئەو سوپایەن، کەتاوانەکانی وێرانکردنی کوردستان و ئەنفال و کیمابارانیان ئەنجامداوەو تاوانی دژ بەکورد بووەتە پیشەیان.
٠ ئەم سوپایە هەمیشە سوپایەکی دۆڕاو و ترسنۆک و دیل و زەلیلی مەیدانی جەنگەکانی ئێران و کوەیت و ئەمریکا و ئیسرائیل بووە، کەچی هەمیشە قارەمانی دژی خەڵک و هاوڵاتیانی هەژاری کورد بووە.
٠ دەپرسین ئەم سوپا قارەمانەی عێراق بۆ ناچێت بەرگری لە غەززە و فەڵەستین بکات؟
٠ با نەیارانی کورد بزانن چیتر سوکایەتیکردن بە جووتیارانی کورد قبوڵناکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە